نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان: کاتەکە تەواو بوو و گۆشەگیری بەردەوامە

نەورۆز ئویساڵ پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو وتەیەى ئۆجالان، کە وتبوی 'قۆناغە ٤٠ ڕۆژییەکە گرنگە' و ڕایگەیاند، ئۆجالان وتویەتی "بەردەوامبوونی چاوپێکەوتنەکان بۆ نزیکبوونەوە لە چارەسەریی گرنگە".

لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢٨ی جۆزەردانەوە دیسان ڕێگری لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت. نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان لێدوانەکەی عەبدولحەمید گیول وەزیری دادی وەبیر هێنایەوە، کە وتبوی 'لە بواری یاساییدا هیچ ڕێگرییەک بوونی نییە' و داوای کرد ئەو لێدوانە لە رووی سیاسیشەوە وەڵام وەربگرێتەوە.

پارێزەرەکەی ئۆجالان لەبارەی هۆکارەکانی ڕێگریکردن لە بینینی موەکیلەکەیان و ئەو ئەنجامانەی لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار قسەی کردووە.

'نایاسایی و بێ مافیى بنەڕەتى لە ئیمراڵی'

نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند، ئاشکراکردنی ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتن بە حقوق و یاسا شرۆڤە ناکرێت و وتی، سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی پشتبەستووە بە نایاسایى و بێ مافییەکى بنەڕەتى.

نەورۆز ئویسال لەوبارەیەوە وتیشی: "وەکو هەموو کاتەکانی دیکە لەم کاتەشدا ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان نا حقوقییە. بەداخەوە مرۆڤ دەتوانێت ئەو رێگریییانە بە سیاسی پێناسەی بکات. لەو چوارچێوەیەدا و بە بۆچوونی ئێمە ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان میزاجی و سیاسییە".

'لە دوورگەی ئیمراڵیی دۆخێکى تازە لە گۆڕێدایە'

نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند، لە قۆناغی چالاکیی مانگرتندا لە مانگی نیسان (جگە لەو سێ چاوپێکەوتنە، کە لە مانگی حوزەیران بەڕێوەچوون) بەدواوە، هەموو داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە و لەوبارەیەوە راشیگەیاند: "تەنها ئەو کاتانە داواکان وەڵامدرانەوە، کە چاوپێکەوتنەکان ئەنجامدران، بەڵام کاتێک چاوپێکەوتن ئەنجامنەدراوە نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی وەڵامی داواکان نەدراونەتەوە. ئەوەش بۆ سەپاندنی دۆخی ئیمراڵیی و سەپاندنە تازەکان دەگەڕێتەوە. لە ڕابردوودا داواکاری بۆ چاوپێکەوتن بە وەڵامەکانی وەکو 'دۆخی کەشوهەوا باش نییە، کەشتی خراپ بووە... هتد' دەدرانەوە. قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ موەکیلەکەیان لە نیسانی ٢٠١٩ەوە لابرابوو. وێڕای ئەوەش، ماوەیەکی درێژە کە داواکارییەکانمان بۆ چاوپێکەوتن پەسەند ناکرێن و وەڵامیش نادرێنەوە".

دوای ئەوە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٢ی بانەمەڕ (گوڵان) چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە جاڕنامەیەکی ٧ی خاڵی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا. نەورۆز ئویسال لەبارەی ئەو جاڕنامەیەوە وتی: "هەموومان کاریگەریى و هێزی ئەوەمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد و هێنانەدیى دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بینی".

'ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان پێداگرییە لە ناچارەسەری'

نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چاوپێکەوتنەکان لە ئیمراڵیی بەڕێوەچوون دۆخی نەرێنیی سەر کۆمەڵگە رەوییەوە و خەڵک بە هیواوە لە ژیانیان دەڕوانی و وتی: "دوای ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەچوو تابلۆیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەری وێناکرا، بەڵام بە ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان پێداگری لە چارەسەرنەکردن جارێکی دیکە خۆی سەلماندەوە".

'دەرەئەنجامی گۆشەگیری وێرانییە'

نەورۆز ئویسال لەبارەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالاندا وتی: "ئەوە واتای ئەوە نییە گۆشەگیری لە ئیمراڵیی کۆتایی هاتووە. سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی تێڕوانین بەرامبەر بە پرسی کورد و گەلانی دیکە دەهێنێنە گۆڕێ. دەرەئەنجامەکانی ٤ ساڵ گۆشەگیری، وێرانییەکى زۆری بە دواى خۆیدا هێنا".

نەورۆز ئویسال لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی: "لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ هاوکات لەگەڵ چاوپێکەوتی پارێزەران دیسانەوە لە دۆخی تیپەڕاندنی سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکان و پارێزەران و بەردەوامیدان پێیان هەیە یان نا، دیسانەوە دەبێت مرۆڤ سەیر بکات ئایا مافە یاسایی و حقوقییەکان جێبەجێ دەکرێن یان نا. بەشێک لەو رەفتار و هەڵسوکەوتانە لەو قۆناغەدا لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەوە، کە خوڵقێنران و بەهۆی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییەوە تێکشکێنران. چاوپێکەوتنەکان لە ئیمراڵی ئەنجامدران و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی نووسراو بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کران و گەلێک گرنگ بوون. چاوەڕوانی بۆ ئەوەى، کە ئەو رەفتارانە دەگۆڕدرێن بۆ پێوەری دیموکراتیکی حقوقی زۆر زووە. سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵیی بە هەموو توانای خۆیانەوە و بە بەکارهێنانی رێنماییەکان و سەپاندنەکارییەکانیان بەرێوەدەچێت. سەپاندنی قورستریش چاوەڕوانکراون و دەبێت مرۆڤ ئەو پێشبینییەش بکات".

'پێویستە لێدوانەکەی عەبدولحەمید گیول لە رووی سیاسیشەوە وەڵام وەربگرێتەوە'

نەورۆز ئویسال ڕاشیگەیاند، عەبدولحەمید گیول وەزیری داد وتویەتی: "بۆ بەردەوامبوونی چاوپێکەوتنەکان هیچ ڕێگرییەک نییە" و وتی: "بەپێی لێدوانی گیول، هیچ هۆکارێک بۆ ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان بوونی نییە. دەمانەوێت داواکارییەکانی چاوپێکەوتنەکانمان پەسەند بکرێن. ئەگەر پێویستیى ئەو لێدوانە جێبەجێ ناکرێت، ئەوە بە واتای ئەوەیە ڕێگرییەکان حقوقی نین، بەڵکو ئەوە نیشانی دەدات کە ڕێگرییەکان سیاسین. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەو چاوپێکەوتنەدا کە داوای کردبوو چالاکییەکانی مانگرتن کۆتاییان پێبێت وتویەتی 'دۆخی ئەنجامدان و ئەنجامنەدانى چاوپێکەوتنەکان لە ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ڕۆژی دیکەدا دەردەکەوێت'. ئەو ماوەیە، کە پەیوەندییان بە هێڵی ئەو دۆخەوە هەیە لە ڕۆژەڤدان و نزیک بووەتەوە. لە ڕووەکەی دیکەشەوە 'هەڵوێستی ئیمراڵی' پەیوەندیی بە رۆڵی چەسپاوی سیاسیی ئۆجالانەوە هەیە".

نەورۆز ئویسال ئەوەشی وت، هەڵوێستی ئیمراڵیی دەرخەری ئیرادەی سیاسی دیموکراتیک و ئاشتییەکی شکۆدارە و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "ئەو هەڵوێستەی ئۆجالان لە ئیمراڵی مۆرکی خۆی لە هەموو چاوپێکەوتنەکان و ڕاوێژەکان دەدات، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە چاوپێکەوتنەکانى پارێزەران و بنەماڵەکان و هتد... لەگەڵ ئۆجالان بەردەوامییان هەبێت. ئەوە بە واتای ئەوەیە، کدە ئەو فیکرە ڕاستەقینانە و ئەو هەڵوێستەى لە ئیمراڵی هەیە بە بنەڕەتى و سەرەکیی و کاریگەر و بەردەوامی دەزانن. لەو چوارچێوەیەدا ئۆجالان بۆ ڕای گشتیی دیموکراتیک و دەوڵەت بانگەوازی ئامادەبوونی چارەسەرییەکی عاقڵانەی کردبوو".

ماوە ٣٠-٤٠ ڕۆژییەکە تەواو بوو

نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند، ئەو کاتەی ئۆجالان دیاریی کردبوو کۆتایی هات و بەمشێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لەو باوەڕەداین، لەبەر ئەو گرنگییەى کە ئۆجالان بە بابەتەکەى دەدات، دەیەوێت لایەنى بەرامبەر لە نزیکایەتییەکانی تێبگات، چونکە شیکاری و هەڵسەنگاندنەکانی پەیوەیندییان بە مێژوو و چارەنووسی جوگرافیایەکەوە هەیە و بۆچوونی ڕۆژانە و ڕواڵەتی نین. ماوەی ٣٠ - ٤٠ ڕۆژیشی دیاریکرد. دیاریکردنی ئەو ماوەیە ئەمڕۆ تەواو بوو، ئیتر هەڵسوکەوتەکان چۆن دەبن؟ پێکەوە دەیانبینین".

ر.م