هاتووچۆ له ٣٠ ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ قه‌ده‌غه كرا
٣٠ شوێنی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ وه‌ك «هه‌رێمی ئه‌منیه‌تی تایبه‌ت» ڕاگه‌یه‌ندران.
٣٠ شوێنی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ وه‌ك «هه‌رێمی ئه‌منیه‌تی تایبه‌ت» ڕاگه‌یه‌ندران.
والییه‌تی جۆله‌مێرگ به بیانووی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ ٣٠ شوێنی سه‌ر به ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شاری جۆله‌مێرگی وه‌ك «هه‌رێمی ئه‌منیه‌تی تایبه‌ت» ڕاگه‌یاند.
بڕیاره‌كه‌ی والییه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا له جۆله‌مێرگ سبه‌ینێ (٧ی ئاب) ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ٢١ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت. به گوێره‌ی بڕیاره‌كه هاتووچۆ له‌و ٣٠ شوێنه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
s.m