هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ٣ گەڕەکی کەربۆرانی مێردین قەدەغە کرا

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاتووچۆی هاووڵاتییانى لە ٣ گەڕەکی شاری کەربۆران لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان قەدەغە کرد.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانى خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانى مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک رایگەیاند، لە ٦ی نیسان و لە دواى کاتژمێر ٢٣:٠٠ەوە بۆ ئەوەى هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو ٣ گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.

ژ.ت