هاجەر کۆچ: ئێمە سوورین لەسەرسیستەمی هاوسەرۆکایەتی

چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا - TJA)ی مێردین، هاجەر کۆچ وتی "لەدژی هێرش بۆ سەر ئیرادەمان، بەرخۆدان دەکەین".

چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا - TJA) و ئەندامی ئەنجومەنی گەورە شارەوانی مێردین، هاجەر کۆچ وتی، ئەو قەیومانەی سەپێندراون بەسەر شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین کودەتان، قەیومیان هێناوەتە سەر ئیرادەی ژنان و ڕایگەیاند، حکومەت دەیەوێت ئیرادەیان بشکێنێت و ناچار بە تەسلیمیان بکات.

 

کۆچ وتی: "لەدژی عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوام ژنانی ئازاد دەخوڵقێنین" و بەم شێوەیە بەردەوام بوو، "دوێنێش بەو شێوەیە بوو، پێیانوایە دەتوانن بەدیلمان بگرن، بەڵام بەهەڵەدا چوون. هیچ کات تەسلیم نابین. لەدژی هێرشەکانی هاوسەرۆکایەتی کە دەستکەوتی ژنانە، لەدژی ئەو هێرشانەی سەر ژنان تێکۆشانمان فروانتر دەبێت. بەڵام هیچکات لاناچین".

کۆچ وتیشی، هێرش بۆ سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی وەکو بیانوییەکی ئاسایی نابینین و وتی، بۆ ئەوەی دەنگی ژنان واتە دەنگی نیوەی دەنگدەران بەدەستبێنن، سیاسەتمەدارە ژنەکان وەکو ماشەیەک بەکار دەهێنن، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمەش بۆ بەدەستهێنانی سیستمی هاوسەرۆکایەتی، بۆ ئەوەی ژن لە سیاسەت و هەموو دامەزراوەکانماندا ببنە خاوەن ماف، قوربانی زۆرمان داوە، بۆیە لاناچین".

کۆچ وتیشی، بە قەیومەکان ئیرادەی کورد و ژن دیسان لەبەرچاو نەگیراوە و بەردەوام بوو: "عەقڵییەتی پیاوسالاریی، هاوسەرۆکایەتی دەکاتە ئامانج و قەیوم دەکاتە بیانوو، دامەزاروەکانی ژنان دادەخەن و ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی ژنانی ناو دامەزراوەکان بەڕێوەدەبەن، ئەو هەموو هێرشانە بۆ دوژمنایەتیکردنی ژنە. ئێمەش لەدژی هێرشکردن بۆسەر ئیرادەمان بەرخۆدان دەکەین. لەدژی هێرشکردن بۆسەر ڕەنجی ژن و دەستکەوتەکانی ژنان و هاوسەرۆکایەتی، بانگەوازی بۆ دامەزراوەکانی ژنان دەکەین، بانگەوازی بۆ ژنانی سۆسیالیست، فیمینیست، دیموکرات، ژینگەپارێز دەکەین پشتیوانیمان بکەن".

ک-ش