هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له نامه‌یه‌كدا بۆ حدك و حدكا هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په له په‌یامێكدا بۆ حدك و حدكا هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و دوو پارته له كۆیه شه‌رمه‌زار كرد.
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په له په‌یامێكدا بۆ حدك و حدكا هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و دوو پارته له كۆیه شه‌رمه‌زار كرد.
هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی ئه‌مڕۆ په‌یامێكیان ئاراسته‌ی هه‌ردوو حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانیان كرد كه ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كرایه‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان. بووڵدان و ته‌مه‌لی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان كردووه و شیفای خێریان بۆ برینداره‌كان خواستووه.
له په‌یامه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه، «ئه‌و هێرشانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست دژی گه‌لی كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌كرێن، تازه نین. پێشتریش زۆر جاران گه‌لی كورد تووشی هێرش و كۆمه‌ڵكوژیی جۆراوجۆر بوون، به‌ڵام كوردان هیچ جارێك ده‌ستیان له تێكۆشانی ئازادیی خۆیان به‌رنه‌دا. بێگومان ئه‌م هێرشانه‌ش ناتوانن ببنه ڕێگر له تێكۆشانی به‌هاداری كوردان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.»
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هه‌ده‌په بۆ حدك و حدكا:
بۆ سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)،
ئێمه به‌تووندی ئه‌و هێرشه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه له ٨ی ئه‌یلوول كرایه‌سه‌ر ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ربه هه‌ولێر. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، هه‌ڤاڵان و هۆگرانی حدك و حدكا و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و شیفای خێر بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئه‌و هێرشانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست دژی گه‌لی كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌كرێن، تازه نین. پێشتریش زۆر جاران گه‌لی كورد تووشی هێرش و كۆمه‌ڵكوژیی جۆراوجۆر بوون، به‌ڵام كوردان هیچ جارێك ده‌ستیان له تێكۆشانی ئازادیی خۆیان به‌رنه‌دا. بێگومان ئه‌م هێرشانه‌ش ناتوانن ببنه ڕێگر له تێكۆشانی به‌هاداری كوردان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
ئێمه جارێكی دیكه ئه‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت به كوشتن و تووندوتیژی كوردان له تێكۆشانه‌كه‌یان له‌پێناو مافه سه‌ره‌كی و دیموكراتییه‌كان دووربخه‌نه‌وه، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. بانگی ده‌موده‌ستی ئێمه له ده‌وڵه‌تی ئێران و هه‌موو ده‌وڵه‌تان ئه‌وه‌یه كه به ڕێگه‌ی ئاشتیانه و دانوستان، داواكارییه ئاشتی و دیموكراتییه‌كانی كوردان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕێز و سڵاو
په‌روین بووڵدان - سه‌زای ته‌مه‌لی
هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)
١٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨
s.m