هاوسه‌رۆكانی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و شاندی هه‌ده‌په كۆبوونه‌وه
شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و داموده‌زگه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته له دیدار و كۆبوونه‌وه‌دان.
شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و داموده‌زگه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته له دیدار و كۆبوونه‌وه‌دان.
شاندێكی باڵای هه‌ده‌په كه له سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په میتحات سانجار و فه‌له‌كناس ئووجا، هاوگوته‌بێژانی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له ئه‌ڵمانیا له‌یلا ئیمره‌ت و سینان ئۆنال پێكهاتوون به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و داموده‌زگه باڵاكانی ئه‌و وه‌ڵاته له به‌رلینن.
شانده‌كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تیی په‌رله‌مانتارانی توركیا و ئه‌ڵمانیا كۆبوویه‌وه. ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تی ئاكه‌په به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ڕێگری ده‌بێته‌وه له لایه‌ن توركیاوه.
پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا له ئاستی باڵادا پێشوازی له شانده‌كه كرد
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هاوسه‌رۆكانی پارتیی چه‌پ كاتیا كیپینگ و بێرند ڕیكسینه‌ر-یان كرد. له دیداره‌كاندا هاوسه‌رۆكانی پارتیی چه‌پ ده‌ستنیشانیان كرد كه ئه‌وان پشتگرییه‌كی زیاتر له تێكۆشانی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن له توركیا. هاوسه‌رۆكانی پارتیی چه‌پ به‌هۆی زیندانیكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، ڕۆژنامه‌وان، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ بیروبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی و سه‌رنجیان خسته سه‌ر تێكۆشانی هاوبه‌ش.
له دوای دیداره‌كه، هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پ كاتیا كیپینگ له لاپه‌ڕه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ده‌په بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه، «توركیا ئیدی بووه به وه‌ڵاتێك كه له بری ده‌وڵه‌تی قانوون، ڕژێمی ئیسلامیست له‌سه‌ر كاره. ئه‌گه‌ر ڕاوێژكار (سه‌رۆك وه‌زیر) ئه‌نگێلا مێركڵ و وه‌زیری ده‌ره‌وه هایكۆ ماس له دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له به‌رلین باسی ئه‌مه نه‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بنه هاوبه‌شی تاوانی نه‌هێشتنی مافه دیموكراتییه‌كان له توركیا.»
پێشبینی ده‌كرێت كه شاندی هه‌ده‌په سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رۆك كۆمار، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
s.m