هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: ئیسته‌نبووڵیش له ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ین
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیریمان شكاند، فاشیزم ده‌شكێنین، ئیسته‌نبووڵیش له ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیریمان شكاند، فاشیزم ده‌شكێنین، ئیسته‌نبووڵیش له ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی له چێوه‌ی به‌رنامه‌ی پارتییه‌كه‌ی بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، سه‌ردانی شاری ئێلح-ی باكووری كوردستانی كرد. ته‌مه‌للی دوای به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی پیرۆزبایی جه‌ژن له باره‌گه‌ی هه‌ده‌په، سه‌ردانی شاره‌وانیی ئێلحی كرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاره‌وانی، سه‌زای ته‌مه‌للی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فرتوفێڵه‌كان به تێكۆشان و پێداگریی خۆمان ئێلحمان له قه‌یووم پاك كرده‌وه. له ٢٣ی حوزه‌یرانیشدا ئیسته‌نبووڵ له قه‌یووم ڕزگار ده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی پێویستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ینه‌وه كه به هاوكاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵی دا.
ته‌مه‌للی گوتی، «ئیدی به‌م فێڵانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. قه‌یووم له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌ریده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا ئیسته‌نبووڵیش ڕزگار ده‌كه‌ین. دواتر شكست به هاوپه‌یمانه‌تیی كۆمار-ی به‌ره‌ی فاشیزم دێنین. ئێمه له‌م وه‌ڵاته‌دا پێكه‌وه به‌ئاشتی و دیموكراتی كۆمارێكی سه‌رفراز بونیاد ده‌نێین. با هیچ كه‌س گومانی له‌مه نه‌بێت.»
«هه‌ر بۆیه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ده‌په. به‌درووشمی [با كوردان بڕۆن، هه‌ده‌په تێرۆریستن] هاتن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كوردان و هه‌ده‌په له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ك تورك، كورد، ژن و ڕه‌نجده‌ران پێكه‌وه تێكۆشینی ئاشتی و دیموكراتی ده‌كه‌ین. ئاشتی و دیموكراتی به هه‌ده‌په دێته ئه‌م وه‌ڵاته.»
«گۆشه‌گیریمان شكاند، كاتی هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزمه»
سه‌زای ته‌مه‌للی گوتی، «له‌یلا گیوڤه‌ن ٢٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدانی كرد. له هه‌موو جیهان ده‌نگی بیسترا. هه‌زاران زیندانی له زیندانه‌كان به‌رخۆدانیان كرد. له هه‌ر لایه‌كی جیهان مرۆڤه‌كان مانیان گرت و گۆشه‌گیرییان شكاند. ئێمه گوتبوومان كه [گۆشه‌گیری ده‌شكێنین]. پێكه‌وه گۆشه‌گیریمان شكاند. ئێستاش ده‌ڵێین، [فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین]. باوه‌ڕ بكه‌ن پێكه‌وه فاشیزمیش هه‌ڵده‌وه‌شێنین.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له‌م وه‌ڵاته‌دا قه‌یرانی جۆراوجۆر هه‌یه. ڕۆژ به ڕۆژ تووشی كاره‌ساتی زیاتر ده‌بێت. وه‌ستاندنی ئه‌م قه‌یرانه، په‌یوه‌سته به پشتیوانیكردن له هاوپه‌یمانه‌تیی دیموكراتی و پێشخستنی تێكۆشان.
«به قسه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بكه‌ن»
ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «ڕێی ئاشتی به پڕۆسه‌ی تێكۆشانی ئاشتییه‌كی به‌هادار و دیموكراتیدا تێده‌په‌ڕێت. ئێمه گوێ له به‌ڕێز ئۆجالان ده‌گرین. ٤ ساڵ گوێمان پێ نه‌دا، بینیمان دۆخی وه‌ڵات چۆنه. هه‌تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر نابن. دیاره كه موخاته‌بی چاره‌سه‌ری به‌ڕێز ئۆجالانه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه پشتگوێ ده‌خه‌ن، له سووریا دیواری شه‌ڕ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه پێداگرییه له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ. هه‌ڵوه‌شاندنی ئه‌م دیواره به ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی ئاشتییه‌وه گرێدراوه. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له توركیا به‌نده به‌م تێكۆشانه.»
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، «هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی هه‌موومانه. مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه ڕێپێوانی ماوه‌درێژی ئێمه‌یه. پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌ل و ڕه‌نجده‌ران دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش درێژه به تێكۆشان بده‌ین. بانگی هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی نێو كۆمه‌ڵگه، پارتییه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ده‌كه‌م؛ ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته خۆمان ڕزگارمان بكه‌ین.»
s.m