پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئیزمیر كۆنفڕانسی هه‌رێمی ئیجه‌ی ساز كرد. هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتاران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له شار و شارۆچكه‌كان ئاماده بوون.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، «فكرێكی به‌هێزمان هه‌یه، له سایه‌ی فكره‌كانی ئێمه ئه‌مڕۆ له توركیا جێده‌ستێك ده‌بینرێت. ئێمه هه‌موو كۆمه‌ڵگه بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ سیاسه‌ت. دیموكراتیی ڕادیكاڵ به‌ڕێكخستن و به‌كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین.»
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، «له توركیا ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه كه مافی سیاسه‌تكردنی مرۆڤه‌كان ئاسته‌نگ ده‌كات. دیاره كه ئاكه‌په به‌م شێوه‌یه وه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ی ئێمه له ٢٣ی حوزه‌یراندا كردمان ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پارچه كرد. ئێمه ٢٣ی حوزه‌یران بووینه هیوا. ئێمه ئه‌و هیوایه‌مان دا كه هه‌موو گه‌لی توركیا چاوه‌ڕوانی بوو. فكری هه‌ده‌په له‌پشت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌یه. ئێمه به سیاسه‌تی دیموكراتی قۆناغی داهاتوومان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به گۆشه‌گیری كرد و ڕایگه‌یاند، «به‌تووندی هێرشیان كرده سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. شاره‌كانی ئێمه‌یان خرا كرد. ٥ هه‌زار هه‌ڤاڵی ئێمه زیندانی كران. ڕۆژنامه‌وان، ئه‌كادیمیسیه‌ن و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئاشتی، ئازادی و دیموكراتییان ده‌كرد گۆشه‌گیر كران. بۆ شكاندنی ئه‌م دۆخه قۆناغێكی مه‌ترسیدار هاته ئاراوه. له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا هه‌زاران مرۆڤ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد. ئه‌م به‌رخۆدانه گرنگ بوو. به‌ڵام له شوێنێكی ڕاست ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسیش گرنگ بوو و ئێمه ئه‌مه‌مان سه‌رخست. ئێمه له ٢٣ی حوزه‌یراندا له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موو توركیامان خسته سه‌ر پێ. با له‌گه‌ڵیشمان نه‌بن، ئێمه كۆمه‌ڵگه‌مان بۆ زه‌مینه‌ی دیموكراتی ڕازی كرد.»
سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، پێویسته به درووشمی شكاندنی فاشیزم ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ڕێوه ببه‌ین. به‌پێچه‌وانه‌وه فاشیزم هه‌موو وه‌ڵات گه‌مارۆ ده‌دات.
«ده‌بێ بۆ داهاتوو هه‌نگاو بنێین. ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ڕێگه‌ی داخراوی توركیا بكه‌ینه‌وه. به‌ڕێز ئۆجالان بۆ كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ری خسته‌ڕوو. پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆ بكه‌ین. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ جڵه‌وی سیاسه‌تیان له‌ده‌سته پێویسته ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن. ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هاوبه‌شه‌كانی خۆمان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بێنینه ئاراوه. ئێمه بانگهێشتی هه‌موو توركیا ده‌كه‌ین بۆ تێكۆشان له دژی فاشیزم و بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دانوستان.»
ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوونی ئازاد پێویستییان به قانوونی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. گوتی، «هاوشێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی دۆڵماباهچه، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوونی ئازاد پێكه‌وه په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستین. ئیمڕاڵیش سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه. هه‌ر وه‌ك چۆن لێكتێگه‌یشتنی دۆڵماباهچه‌مان ئیمزا كرد، ده‌شتوانین جارێكی دیكه پڕۆسه‌كه ڕێكخه‌ین. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوه بانگهێشتی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاشتی ڕه‌ت كرده‌وه. ئه‌مه تێكدانێكی گه‌وره بوو. ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێینین. پێویسته هه‌موو حیزبه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مان به‌شداری تێدا بكه‌ن و گوێ له هه‌ده‌په بگرن. به جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ده‌په، ناتوانن هه‌نگاوێك بنێن. گه‌لانی توركیا ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان له ڕووی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌نگاوی جددی بنێت.»
s.m