هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاری وان به‌هۆی لایكێك زیندانی ده‌كرێت
هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری وان یهدیشهن كارابوولاك به‌هۆی لایكێكی فه‌یسبووك زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری وان یهدیشهن كارابوولاك به‌هۆی لایكێكی فه‌یسبووك زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
بهدیشهن كارابوولاك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاری وان به هۆی لایك كردنی بابه‌تێك له فه‌یسبووك، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرابوویه‌وه. له دانیشتنی دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری وان ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه، دادگه سزای ساڵێك و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ئه‌و ناوبراو بڕیه‌وه.
شه‌وكه‌ت تووجی پارێزه‌ری بهدیشهن كارابوولاك ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه و گوتی، سزایه‌كی ناڕه‌وا بۆ كارابوولاك بڕاوه‌ته‌وه.
s.m