هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: وه‌ڵات ڕزگاری ده‌بێت له ده‌ستی ئاكه‌په
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، به‌كۆتاییهێنان به ئاكه‌په، وه‌ڵات ئارام ده‌بێت. ناوبراو هۆشداریشی دا ده‌رباره‌ی فرتوفێڵه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، به‌كۆتاییهێنان به ئاكه‌په، وه‌ڵات ئارام ده‌بێت. ناوبراو هۆشداریشی دا ده‌رباره‌ی فرتوفێڵه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌شداری كرد له چالاكییه‌كی ناساندنی كاندیده‌كانی هه‌ده‌په له شاری ئه‌سكیشه‌هیر.
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند: ئه‌م گه‌له‌سه‌ربه‌رزه هیچ كات له به‌رانبه‌ر زوڵم سه‌ری دانه‌نه‌واندووه. تێكۆشانی گه‌لی سه‌ربه‌رزی كورد گه‌یشته ژنان، ڕه‌نجده‌ران، كرێكاران و گه‌لانی توركیا. ئه‌م به‌یه‌كترگه‌یشتنه به‌ربه‌سته‌كانی دیموكراتی ناهێڵێت.
ته‌مه‌للی یادی كۆمه‌ڵكوژیی چۆروومی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ساڵیادییه‌تی و گوتی: ئێمه له جوگرافیایه‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌ژین. ئازاره‌كانمان هاوبه‌شن. پێویسته ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئازارانه ببینه‌وه. ٥ ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی گه‌زی-دا تێپه‌ڕی، ئه‌وانه‌ی له گه‌زی ژیانیان له‌ده‌ستدا، له‌بیرمان نه‌كردوون. نه ئه‌دهه‌م، نه عه‌لی، نه به‌ركه‌ن و نه مه‌ده‌نی.
«ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگوت با كۆبانێ نه‌كه‌وێت، به ئاژاوه‌گێڕیی ده‌وڵه‌ت كوژران. یاسین بۆرو و ٥٣ گیانمان له‌ده‌ستچوون. ده‌بێ ئێمه ئه‌م جوگرافیایه له جوگرافیای كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ڕزگار بكه‌ین و بیكه‌ینه جوگرافیای پێكه‌وه‌ژیان.»
«وه‌ڵات به ڕزگاربوون له ده‌ستی ئاكه‌په ئارام ده‌بێت»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په و گوتی: «ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌كان به‌شه‌ڕ بێنن، ئه‌وان له جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان دوژمنایه‌تی بونیاد ده‌نێن، سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له دژی كوردان نیشانه‌ی گورگه‌كان ده‌كه‌ن، به نه‌بوو دایانده‌نێن. ده‌ستبه‌سه‌ر مافی په‌روه‌رده به زمانی دایكدا ده‌گرن. قه‌یووم به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن. له دژی ڕیفراندۆمی كوردستانی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه. پاشماوه‌كانی داعش ده‌نێرنه سه‌ر عه‌فرین. ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه ڕزگاری بوو، ئارام ده‌بێت.»
«ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكی به‌فرتوفێڵ بكه‌ن»
سه‌زای ته‌مه‌للی باسی له فرتوفێڵه‌كانی ئاكه‌په له كاتی ڕیفراندۆم (گه‌لپرسی)ی توركیا كرد و گوتی: نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگیان دزیوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد به سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان له شاره‌كانی كوردستان، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكی به‌فرتوفێڵ بكه‌ن.
«٨٠ كورسییه‌كه‌ی ئێمه‌یان ده‌وێت، شكست به‌و یارییه دێنین»
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئاكه‌په چاوی بڕیوه‌ته ٨٠ كورسییه‌كه‌ی هه‌ده‌په.
«كاتێك هه‌ده‌په نه‌چێته په‌رله‌مان، ئاكه‌په ده‌بێته خاوه‌نی ٣٠١ په‌رله‌مانتار. هه‌موو ده‌ردی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ده‌ست به‌سه‌ر ٨٠ كورسی هه‌ده‌په‌دا بگرن. پێویسته خاوه‌نداری له سندووقه‌كان بكه‌ین. ئێمه نه ده‌هێڵین ٤٠٠ كورسی به‌ده‌ستبێنن، نه ئه‌ردۆغانیش ده‌كه‌ینه سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك.»
«ده‌میرتاش ده‌نگی ڕاستییه»
ته‌مه‌للی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ده‌میرتاش گوتی: «بنواڕن، كاندیدی ئێمه‌ی سه‌رۆككۆماری ١٨ مانگه زیندانییه. دادگه‌ی ده‌ستووری، ده‌ستووری خۆیشی پێشێل ده‌كات. ئێوه ده‌توانن ئه‌و بگرن، به‌ڵام ناتوانن ڕێ له به‌رده‌م فكره‌كانی ئه‌و بگرن. ئه‌و ڕامانه له هه‌ر شوێنێك بێت، ده‌نگی خۆی زیاد ده‌كات. ده‌میرتاش ده‌نگی ڕاستییه.»
«هه‌موو كه‌س له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په كۆده‌بێته‌وه»
«له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی توركیا ده‌نگی ڕاستی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. پێستا گه‌ل قسه ده‌كات؛ لایه‌نگرانی دیموكراتی، ئاشتیخواز، عه‌له‌وی و هێزه‌سۆسیالیسته‌كان له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په كۆده‌بنه‌وه. ئێمه له ئه‌سكیشه‌هر ١ یان ٢ نوێنه‌ر ده‌نێرینه په‌رله‌مان. ئێمه له‌پێناو ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان و خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین ده‌چینه ئه‌نقه‌ره. ئێمه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنی سیسته‌م ده‌چین»
«ئێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی زۆردار ده‌ڕووخێنین»
ته‌مه‌للی له كۆتایی قسه‌كانیدا بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌ل كرد و گوتی: «وه‌رن با پێكه‌وه خاوه‌نداری له گه‌له‌كانمان بكه‌ین و به به‌رنامه‌ی له‌سه‌رحه‌قبوون وه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر بونیاد بنێین. ٢٥ی حوزه‌یران سه‌ره‌تایه. ئێمه ده‌زانین كه مافدارین و سه‌رده‌كه‌وین. ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه زۆرداره ده‌ڕووخێنین و نایهێڵین. ئێمه ده‌بینه به‌رد و ده‌میرتاش و به‌سه‌ریاندا ده‌بارین. له‌پێناو داهاتوومان، له‌پێناو منداڵه‌كانمان، مه‌جبووری ئه‌مه‌ین. ئێمه وه‌ڵاتێكی ئازاد و دیموكراتمان ده‌وێت. ده‌مانه‌وێت به ئارامی و خۆشه‌ویستی بژین.»
s.m