هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبین دوور خرانەوە بۆ گرتووخانەی خارپێت

سەمیرە نێرگز و فەرهات کوت هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبین لە گرتووخانەی نسێبینەوە دوورخرانەوە بۆ گرتووخانەی پیتی Tی خارپێت.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، لە چوارچێوەی درێژەدان بە کودەتاکەی ئاکەپە بە سەر شارەوانەیەکانی گەلدا هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین دەستگیر کرابوون و لە گرتووخانەی تیپی Aی مێردین زیندانی کرابوون. ئەمڕۆش بە بڕیاری دادگا هە دوو هاوسەرۆکی دوور خرانەوە بۆ گرتووخانەی پیتی Tی شاری خارپێت.

دوای ئەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی دەستگیر کرابوون، رۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم/ ٢٦ی رەزبەر بە فەرمانی ئەردۆغان قەیوم بەسەر شارەوانی نسێبین-یشدا سەپێنرابوو.

هـ.هـ