هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران

هاوسەرۆکانی هەدەپەی مووش فەرهاد چاکی و مووخلیسە کاراگوزەل دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک دوێنێ لەشاری مووش هەڵیکووتایە سەرچەندین ماڵدا و هاوسەرۆکانی هەدەپەی مووش فەرهاد چاکی و مووخلیسە کاراگوزەل و بەرێوەبەر قوتبەدین چەلیک-یان دەسبەسەرکرد. ئەو سێ کەسە ئەمڕۆ ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران.

قوتبەدین چەلیک دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێکرا ئازادکرا. هاوسەرۆکانی هەدەپەی مووش  بەتۆمەتی ئەندامیەتی پەکەکە ڕەوانی دادگەی جەزاکران. دوای لێکۆڵینەوە هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە ڕەوانەی بەندیخانەی مووش کران.

پۆلیسی دوێنێ هەڵیکووتابووە سەربینای هەدەپەی مووش .

ک-ش