هاوسەرۆکى کەجەدەى فەرەنسا پاڵێوراوی حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسایە بۆ پەرلەمانى ئەوروپا

حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا (PCF) لە مارسیلیا کۆبوونەوەى ئەنجامدا و دەستی بە کارەکانی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا کرد. کلەیر سیمیلی رینکلیچای لە کۆبوونەوەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر چالاکییەکانى مانگرتن لە دژی گۆشەگیری.

حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا (PCF) بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا کە رۆژی ٢٦ی گوڵانى ٢٠١٩ /٥ی جۆزەردان بەڕێوەدەچێت، لە شاری مارسیلیا کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا.

حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا ناوی ٧٩ پاڵێوراوی خۆی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا ئاشکرا کرد. ناوی یەکێک لە پاڵێوراوەکانی حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا کلەیر سیمیلی رینکلیچای هاوسەرۆکى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردە لە فەرەنسا و ناوەکەى لە ریزبەندی ١٢ی لیستەکەى حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسادایە.

 

کۆبوونەوەى حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا لە هۆڵی دۆکس دێس سودس بە بەشداریى سەدان کەس بەڕێوەچوو. کوردستانیان بە ئاڵاکانى پەکەکەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون. هەروەها پۆستەرێکى گەورە کە وێنەى لەیلا گیوڤەنى لەسەر بوو بە هۆڵەکەدا هەڵواسرابوو.

پییەر داهریڤیل پەرلەمانتاری ناوچەى ١٣ی پاریس سەرەتا وتەیەکى پێشکەشکرد و دواتر یەک بە یەکی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا وتەیان پێشکەشکرد.

کلەیر سیمیلی رینکلیچای کە ناوەکەى لە ریزبەندی ١٢ی لیستەکەى حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسادایە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا وتەیەکی پێشکەشکرد و لە وتەکەیدا سەرنجی راکێشایە سەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چالاکییەکانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە).

رینکلیچای بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری و کۆتایهێنان بە قەدەغەى سەر پەکەکە بانگەوازێکى ئاراستەى وڵاتانى ئەوروپی کرد.

کۆبوونەوەکە لە دواى پێشکەشکردنى وتەکان کۆتایى پێهات.

ر.م