هاوسەرۆکی ئیهەدەی دێرسیم دەستگیرکرا

هاوسەرۆکی( ئیهەدە - ÎHD) ی دێرسم، گوربوزسۆلماز دەستگیرکرا.

لە دێرسیم ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورک لە دژی هەدەپە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەردەوامە. پۆلیسی تورک ڕۆژی یەک شەممە هاوسەرۆکی هەدەپە حەیدەرچیچەک و ئوزلەم توپراک،بەرێوەبەری پارتی یوونووس ئاراس، جەمیل ئاتاش، ئەردال ئیکیجی، نوورگوول یالای و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی دێرسیم ئوزگە هوشەنگ-یان دەستگیرکرد.

لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئەمڕۆش هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی دێرسیم(  ئیهەدە - ÎHD) سۆلماز دەستگیرکرا.

ئەو ئەندامانەی هەدەپە کە ڕۆژی یەک شەممە دەستگیرکرابوون دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لێیان.

ک-ش