هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز دەستگیرکرا
لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە تورکیا ئەمڕۆ،مەلیکە گۆکسو، هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز-ی هەدەپە دەستگیر کرا.
لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە تورکیا ئەمڕۆ،مەلیکە گۆکسو، هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز-ی هەدەپە دەستگیر کرا.
لە ئەرزەرۆم و قەرەیاز پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەرچەندین ماڵ.
لە ئەنجامی ئەو هەڵیانکوتانەی سەرماڵاندا، ٧ کەسیان دەستگیر کرد کە مەلیکە گۆکسو-ی هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز-ی هەدەپە و دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تێدایە.
جگە لە مەلیکە گۆکسو، سەردار گۆکسو، سەرکان گۆکسو، ئەمەل توران، ئەردال بایرام و فەرهاد کایا-ش دەستگیر کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، گۆکسو لە دامەزراوەیەکی دەرەوەی شار لەگەڵ ئەوانی دیکە بردویانن بۆ دادگای ئەرزەرۆم.
ک-ش