هاوسەرۆکی هەدەپەی هەواگێ دەستگیرکرا

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەولەتی تورک،عومەریڵدرم هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی هەواگێ-ی ڕحا دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆبەندیخانە.

عەمەر یلدرم هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیک-ی گەلان لەناوچەی هەواگێ-ی ڕەحا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا و رەوانەی بەندیخانەکرا.

پۆلیسی تورک بەبیانووی ئەوەی کە یڵدرم لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا پڕۆپاگەندەی بۆ پەکەکە کردووە ناوبراوی دەستگیرکردووە و دوای ئەوەی کە رووبەڕۆی دادوەری گشتیی کرایەوە ڕەوانەی بەندیخانەی تیپی (ت)-ی ڕحا کرا.

ک-ش