هاووڵاتیانی ئەڵمانیا نایانەوێت چەک بدرێتە تورکیا

بە پێی ڕاپرسییەک کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ٨٣٪ بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە داوایان کردووە، چەک و کەرەستەی سەربازی نەدرێتە حکومەتی تورکیا.هەروەها ٨٠٪ ئەڵمانیەکان وتیان، " دەبێت چەک نەدرێتە ئەوهەرێمانەی کە شەڕی تێدایە."

 

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە ئەڵمانیا  قسەوباسی لەسەردەکرێت فڕۆشتنی چەکە. کۆمپانییەک بە ناوی یوگۆڤ لە ڕێگەی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە لەسەر ئەم بابەتە ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە  و ئەنجامەکەی ئاوەها دەرکەوت. زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووان وەک سەندیکا، پارتە بەرهەڵەزکارەکان وبزوتنەوەی ئاشتی وتیان،" دەبێت بەوهەرێمانەی کە کێشەو شەڕی تێدایە چەک نەفرۆشرێت."

٨٠٪ بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە  لەدژی ئەوەن کە چەک بۆ ئەو هەرێمانەی کە شەڕی تێدایە ڕەوانە بکرێت. جێگەی سەرەنجە کە ٦٤٪ ئەڵمانییەکان وتیان، " دەبێت ئەڵمانیا بە هیچ شێوازێک هاوکار نەبێت بۆ پڕچەک کردنی وەڵاتان."

لەو ڕاپرسییەدا ئاشکرا بوو، یەکێک لەو بابەتانەی کە ڕای گشتیی ئەڵمانیا لەدژی دەوەستنەوە، فرۆشتنی چەکە بە دەولەتی تورکیایە.

٨٣٪ ئەڵمانییەکان دوایان کرد، بە هیچ شێوازێک چەک وئامێرە سەربازییەکان بە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، نەفرۆشرێت.

ئەو ڕاپرسییە لە ١٦ بۆ ١٨ی ئایار/٢٥ بۆ ٢٧ی بانەمەڕ ئەنجامدرا کە ٢٠٢٦ کەس بەشدارییان تێدا کردبوو.

ک-ش