هاوڵاتیەکی زۆر بۆ پیرۆزکردنی ۱٥ تەباخ لە قەندیل-ن

بە سەدان هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ پیرۆزکردنی ۱٥ تەباخ ساڵوەگەڕی هەڵگیرسانی شۆرشی چەکداری پەکەکە ڕوویان کردۆتە قەندیل و چاوەڕوان دەکرێت بەو بۆنەوە ئاهەنگێکی مەزن ساز بکرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش هەر ئێستاوە سەدان هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ پیرۆزکردنی ئەو یادە ڕوویان لە قەندیل کردووە و چاوەڕوان دەکرێت تا ئێوارە و کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە هەزاران کەس لە قەندیل بن و بە ئاهەنگ و شادی -گێڕان 15 تەباخ جەژنی ژیانەوەی کورد و بندەستان پیرۆز بکەن.

ه.ه