هه‌ده‌په: با ئاكه‌په خۆی به‌دوور بگرێت له ئیدلب
هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په ده‌كه‌ین كه خۆیان به‌دوور بگرن له‌و مامه‌ڵانه‌ی دۆخی ئیدلب ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په ده‌كه‌ین كه خۆیان به‌دوور بگرن له‌و مامه‌ڵانه‌ی دۆخی ئیدلب ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا كه به ناونیشانی «پێویسته هاوڵاتییانی سیڤیل نه‌بنه قوربانیی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئیدلب نزیك ده‌بێته‌وه» بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: «ئێمه ده‌بینین له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه، هاوڵاتییانی سیڤیل زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه. به كه‌وتنه نێو شه‌ڕی گرووپه چه‌ته بیانییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تان، هه‌ره‌سی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتووه‌ته ئاراوه.»
«ئاسایشی هاوڵاتییانی سیڤیل گرینگ‌ترین بابه‌ته بۆ هه‌ده‌په»
هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه كردووه، «به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئێستا له سووریا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س مردوون، زۆرترین زیان به هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه. له ئیدلب-یش كه ئاماده‌كاریی سه‌ربازی له‌سه‌ری زیاد ده‌بێت، تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه بۆ ڕزگاركردنی هاوڵاتییانی سیڤیلی ناوچه‌كه و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی سه‌قامگیر.»
«ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په ئاسایشی هاوڵاتییانی سیڤیل به گرینگ‌ترین بابه‌ت ده‌بینین. داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه به هه‌مان هه‌ستیارییه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن. پێویسته هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا زیان به هاوڵاتییانی سیڤیل نه‌گات.»
هاوسه‌رۆكانی هه‌په‌گه ڕایانگه‌یاندووه: «شه‌ڕی ناوخۆی سووریا به‌بێ كاریگه‌ری و زه‌ختی هێزه بیانییه‌كان، به به‌شداریی هه‌موو به‌شه خۆجێییه‌كان ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌پێناو ئه‌وه‌ی سووریایه‌كی دیموكراتی و فره‌ڕه‌نگ بونیاد بنرێت، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیدان به ئاشتی به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌و لێدوانه تووندانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌درێن ده‌رباره‌ی ئیدلب، هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌ن.»
«ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بیر له ههڵوهستێك بكه‌نه‌وه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل بپارێزێت. زۆر پێویسته له‌پێناو ده‌رخستنی هاوڵاتییانی سیڤیل له ناوچه‌كه هێزێكی چاو‌دێر ڕۆڵ بگێڕێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕوو له ڕێبازی دیپلۆماتی بكه‌ن. له‌پێناو ئه‌وه‌ی تاوانبارانی ئیدلب كه زۆر تاوانی جه‌نگی و دژ به مرۆڤایه‌تییان كردووه زیاتر نه‌بنه هۆكاری نائارامی، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن.»
هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی پێشنیازییان كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورێك كه پشت به خۆبهڕێوهبهرییهكی دیموكراتی ببه‌ستێت، سووریایه‌كی نوێ بۆ گه‌لان بونیاد بنرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیان كردووه كه ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په پشتگیری له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا و دا‌واشیان له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه هه‌ڵوه‌ستێكی وه‌هایان هه‌بێت كه هه‌لومه‌رجی به‌رده‌وامیدان به ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی مسۆگه‌ر بكات.
«با توركیا خۆی له جیاكاری و ده‌ستێوه‌ردان به‌دوور بگرێت»
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه: «داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په كه هیچی دیكه چه‌كدار له جوگرافیای دووره‌وه بۆ سووریا نه‌نێرن و پشتیوانی لۆجستییان نه‌كه‌ن كه به‌م شێوه‌یه دۆخی جه‌نگی سووریایان سه‌ختتر كردووه. داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر بێواركردن، تاڵانكردنی شاره‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی سیڤیله‌كان كه ئاكه‌په له خاكی سووریا، به عه‌فرین، باب، عه‌زاز و جه‌رابلووسه‌وه بووه به هۆكار، بێ ده‌نگ نه‌بێت و ده‌ست به لێپرسینه‌وه بكات.»
s.m