په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په له په‌یامه‌كه‌یاندا بۆ هاوبراوانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئه‌مساڵ، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، «به دڵگه‌رمی پێشوازی و پیرۆزبایی له چالاكی كورد نادیه موراد و دكتۆر دێنس موكوێگی ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان دژی توندوتیژیی زایه‌ندی.»
«د. دێنس موكوێگی ده‌یان هه‌زار ژنی ته‌داوی كردووه كه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌ن كه ساڵی ١٩٩٦ به‌دواوه له كۆنگۆ ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و له پێشه‌وه‌ی تێكۆشان وه‌ستابوو بۆ ڕێگرتن له ده‌ستدرێژیی به‌كۆمه‌ڵ له ئه‌فریقا كه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ده‌كرا.
چالاكی ئێزدی نادیه موراد، ده‌نگی ژنانی ئێزدی به جیهان ڕاگه‌یاند كه له شه‌نگال ڕووبه‌ڕووی قڕكردن بوونه‌ته‌وه و بۆ ڕاستییه‌كان بوو به ڕووناكی. بووبوو به ده‌نگی ژنانی خۆڕاگری ئێزدی و ویژدانی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی له دژی دڕندایه‌تیی داعش.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هه‌ده‌په ده‌ستنیشانی كردووه، «هه‌بوونی كه‌سایه‌تی وه‌ك نادیه موراد و دێنس موكوێگی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تێكۆشانی ئازادیی ژن ون نابێت. هه‌ر كاتێك هاوشێوه‌ی نادیه و موكواگی له دژی تووندوتیژی و هه‌موو جۆره فشاره‌كانی سه‌ر ژنان بوه‌ستینه‌وه و تێكۆشان یه‌كخه‌ین، هیچ كه‌س خۆی له به‌رانبه‌ر ئازادیی ژن و یه‌كسانی ناگرێت.»
له په‌یامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌دا هاتووه، «جارێكی دیكه وه‌بیردێنینه‌وه كه هێشتاش هه‌زاران ژنی ئێزدی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدان. هه‌تا ژنانی ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و گرووپه‌كانی دیكه له ته‌واوی جیهان ئازاد نه‌كرێن، تێكۆشانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌ك هه‌ده‌په ئێمه له‌پێناو كۆتایی هێنان به قڕكردنی ژنان، تووندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان، ده‌ستدرێژی و جیهانێكی بێ شه‌ڕ، به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان. به‌ڵێنی تێكۆشان له هه‌موو بوارێكدا ده‌ده‌ین و پیرۆزبایی له نادیه موراد و دێنس موكوێگی ده‌كه‌ین.»
s.m