پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په، پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په، پارتی Îyî و پارتی سه‌عاده‌ت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات و ڕێكخراوه‌پیشه‌ییه‌كان، له دژی ساخته‌كاری و دزینی ده‌نگه‌كان له لایه‌ن ئاكه‌په - مه‌هه‌په، پلاتفۆڕمی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه‌یان پێكهێنا.
پێكهێنانی پلاتفۆڕمه‌كه له فێرگه‌یه‌كی پارتی جه‌هه‌په به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یه‌ندرا.
گرینگ‌ترین خاڵه‌كان كه له به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆره‌كه‌دا هاتوون، بریتین له:
«تاكه‌ئامانجی ئێمه پاراستنی ده‌نگ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كان، ده‌نگی خۆیان بده‌نه هه‌ر پارتییه‌ك، ده‌بێ ئاسایشیان بپارێزرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان به ئامانجی ٥٦ ملیۆن ده‌نگده‌ر بگه‌یه‌نین كه داخوازی ئه‌وانه، ئێمه هێزی خۆمان كردووه‌ته یه‌ك.
ئێمه له جیاوازی زه‌حمه‌تی و ڕێگرییه‌كانداین، له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه كه بۆ هه‌موو كه‌سێك پێویسته، كار ده‌كه‌ین. ئێمه هیوامان وایه كه ئه‌م كاره هاوبه‌شه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی دروست ده‌كات له‌پێناو ئاسایش و ئارامی چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له‌پێناو ئاسایشی ده‌نگده‌ران و ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانیان، له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتییه‌وه ئه‌م خه‌باته ڕاده‌گه‌یه‌نین. له‌پێناو به‌شداربوونی هه‌موو پارته‌سیاسییه‌كان، ڕێكخراوه‌پیشه‌ییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات و كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌سیڤیله‌كان و ئه‌ركه‌كانی شایه‌تحاڵان له پلاتفۆڕمی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سندووقیش بێ چاودێری نه‌بێت، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر مومكین بێت، ئێمه پێكه‌وه ده‌بین، یه‌كینه‌كانی ئێمه له هه‌موو بوارێكدا كار ده‌كه‌ن. ئێمه له هه‌موو شوێنێك ده‌بین كه سندووقی لێ دانرابێت. ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان داویه‌تی، ده‌نگی ١٥٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری خسته نێو گومانه‌وه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌ل بتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنی سندووقه‌كان و ده‌نگی خۆیان به‌كاربێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنین. له‌پێناو ئاسایش و ئارامی دانگدان و كاندیده‌كان كار ده‌كه‌ین. له كاتی ژماردنی هه‌ر سندووقێكی ده‌نگدان، ژماره‌ی نوێنه‌رانمان سێ قات زیاد ده‌كه‌ین.
له ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش كه له ئه‌نقه‌ره دامه‌زرێندرا، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له تیمه‌كانمان وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها هاوكات ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئێمه ڕێ ناده‌ین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ده‌ستی ڕاگه‌یاندن مۆنۆپۆل بكرێت.
بانگه‌واز
مافی ده‌نگدان ته‌نیا به‌كارهێنانی ده‌نگ نییه. پاراستن و خاوه‌نداریكردن له ده‌نگه‌كانیشیان، مافی ده‌نگده‌رانه. ئێمه داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه مافی خۆیان به‌كاربێنن، خاوه‌نداری له سندووقه‌كان بكه‌ن.»
لایه‌نه‌به‌شداربووه‌كانی پلاتفۆڕمه‌كه
ئه‌و پارتی و ڕێكخراوانه‌ی كه به‌شدارن له پلاتفۆڕمه‌كه بریتین له: پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په، پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په، پارتی Îyî، پارتی سه‌عاده‌ت، پلاتفۆڕمی «بێ تۆ نابێ»، پارتی ئه‌مه‌ك، دیسك، كه‌سك، كۆمه‌ڵه‌ی ڕامانه‌كانی ئه‌تاتورك، یه‌كێتیی له‌پێناو دیموكراتی، هێزی سندووق، ئه‌نجومه‌نه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، مه‌مله‌كه‌ت ئێمه‌ین، بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتنی حوزه‌یران، ده‌نگی من له ئاسایشدایه، ماف و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی حوریه‌ت.
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌ختی سه‌رۆككۆمار و په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
s.m