هه‌ده‌په: له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ناحه‌قی له هه‌ده‌په كرا
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی توركیا (TBB) ناحه‌قی له هه‌ده‌په كراوه.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی توركیا (TBB) ناحه‌قی له هه‌ده‌په كراوه.
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. له ئه‌نجامدا ٩ ئه‌نجومه‌ن بۆ ئاكه‌په، ٤ ئه‌نجومه‌ن بۆ جه‌هه‌په و ٢ ئه‌نجومه‌نیش بۆ مه‌هه‌په دیاری كران. بڕیاریش درا هیچ ئه‌نجومه‌نێك به هه‌ده‌په نه‌درێت.
له به‌رانبه‌ردا شاندی هه‌ده‌په كه هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌رس ئایهان بیلگه‌ن-یشی تێدا بوو، ئیدانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد و له هۆڵی هه‌ڵبژاردن هاتنه ده‌ره‌وه.
بیلگه‌ن ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، به ڕێككه‌وتنی ئه‌ندامانی ئاكه‌په، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په هیچ ئه‌نجومه‌نێك به هه‌ده‌په نه‌درا. گوتیشی، «له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌پێی ژماره‌ی شاره‌وانییه‌كان و دابه‌شبوونی هه‌رێمی ده‌كرێت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره‌كان ڕه‌فتاریان كرد، هیچ ئه‌نجومه‌نێكیان به هه‌ده‌په نه‌دا و ئێمه‌یان به نه‌بوو دانا.»
ئایهان بیلگه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كان به‌بێ هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا بۆیه پڕۆسه‌كه‌مان ئیدانه كرد و له هۆڵی هه‌ڵبژاردن هاتینه ده‌ره‌وه.
s.m