ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری وان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ده‌ستپێكردنی خه‌باتی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه بڕیاره ٣١ی مارسی ٢٠١٩ له باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئومێد ده‌ده هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاری وان ڕایگه‌یاند، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یان له ٢٠ی تشرینی دووه‌م\٢٩ی گه‌ڵاڕێزان-ه‌وه ده‌ستی به تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه خۆیان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په كاندید ده‌كه‌ن. گوتیشی، له بینای پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له شاری وان ناوی كاندیده‌كان تۆمار ده‌كرێت. ده‌ده داوای له ژن و لاوان كرد داواكارییه‌كانیان بۆ خۆكاندیدكردن پێشكه‌شی كۆمسیۆنه‌كه‌یان بكه‌ن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی وان ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گوتی، گۆشه‌گیرییه‌كه له‌سه‌ر ئاشتییه.
ده‌ده به‌بیری خسته‌وه كه ٩٦ شاره‌وانیی ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. گوتی، سیاسه‌تی سه‌پاندنی قه‌یووم و گۆشه‌گیری له یه‌كتر جیا نین. قه‌یوومه‌كان شاره‌وانییه‌كانیان كردووه‌ته سه‌ربازگه، به به‌ربه‌ستی ئاسن و چیمه‌نتۆ ده‌وره‌یان گرتوون و شاره‌وانییه‌كان له گه‌ل قه‌ده‌غه كراون.
«ساڵی ٢٠١٤ له وان ١٢ شاره‌وانیمان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا ١٤ شاره‌وانی به‌ده‌ستدێنین. ٣١ی مارس گه‌له‌كه‌مان، هێزه دیموكراتییه‌كان و تێكۆشانه‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌وێت. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا به متمانه‌ی هه‌ڤاڵه سه‌ربه‌رزه‌كانمان به‌دڵناییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.»
«ماوه‌ی ٢ ساڵه ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا گیراوه»
هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی وان ئایلا تارهان ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی ٢ ساڵه ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووتان ده‌زانن، گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی خۆی كرد و هه‌رگیز پاشه‌كشه‌ی له تێكۆشان نه‌كرد. تارهان داوای له گه‌ل، ژن و لاوان كرد ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ كاندیدبوون له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان.
s.m