هه‌ده‌په لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سیوه‌ره‌گ
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕها له باكووری كوردستان.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕها له باكووری كوردستان.
هه‌ده‌په ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «له ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ سه‌ر به ڕها ڕووداوێك ڕوویدا كه وه‌ك [شه‌ڕی عه‌شیره‌ته‌كان] ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له‌و دیمه‌نانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه شوێنه‌واری كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه. بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه پارتییه‌كه‌مان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا.»
هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، لیژنه‌كه له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ڕها و پارێزه‌ران پێكهاتووه و سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه و خانه‌واده‌ی قوربانییان كۆده‌بێته‌وه. بڕیاره دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌ده‌په ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاته‌وه.
ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران\٢٥ی جۆزه‌ردان برای په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی چه‌لتیك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ. ناوبراو له بنه‌ماڵه‌ی ئیزۆل ٤ كه‌سی كوشتن. شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاند، به‌ر له هێرشی كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئاكه‌په، هێزه‌كانی جه‌نده‌رمه‌ی توركیا چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و به‌دوای چه‌كدا گه‌ڕاون. به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵان جه‌نده‌رمه ئاسانكاری بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كردووه.
s.m