هه‌ده‌په: نابێ هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ و خوێنی تێبكه‌وێت
هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی هێرشی كاندیده‌كه‌ی ئاكه‌په له ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا كه ٥ قوربانی لێكه‌وته‌وه، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: نابێ هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ و خوێنی تێبكه‌وێت.
هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی هێرشی كاندیده‌كه‌ی ئاكه‌په له ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا كه ٥ قوربانی لێكه‌وته‌وه، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: نابێ هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ و خوێنی تێبكه‌وێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی ژیانله‌ده‌ستدانی ٥ كه‌س له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كداریی ئیبڕاهیم خه‌لیل باران كاندیدی ئاكه‌په و پیاوه‌كانی، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه: «له ڕووداوه‌كه‌ی پرسووس به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه تا ئێستا ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٣ كه‌سیان دوكاندارن، هه‌روه‌ها ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ژیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. داوا له گه‌لی پرسووس و ڕای گشتیی دیموكراتیخواز و هه‌موو توركیا ده‌كه‌ین كه له دژی ئاژاوه‌گێڕی به‌هه‌ستیارییه‌وه جموجۆڵ بكه‌ن.»
هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌ت و مێدیا زمانێكی به‌رپرسیارانه به‌كاربێنێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه‌كه‌دا.
«پێویسته ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ست له پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ڕاستیی ڕووداوه‌كه و پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما به‌رده‌ن كه ڕووداوه‌كه قوڵتر ده‌كات. داوا له سه‌رۆك وه‌زیر، وه‌زیری ناوخۆ و داد ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن به‌په‌له ڕێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر. ئه‌ركی ئێوه پێكهێنانی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه. داواش له دادوه‌ران ده‌كه‌ین كه به‌په‌له به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و له پرسووس و له شوێنی ڕووداوه‌كه و نه‌خۆشخانه به‌ڵگه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.»
هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێویسته هه‌موو كه‌س به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكات و خه‌باتی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نابێ هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ و خوێنی تێبكه‌وێت.
s.m