هه‌ده‌په: هێزه ئه‌منییه‌كان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌كه‌ن
هه‌ده‌په ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی تورك كاری هه‌ڵبژاردن بۆ ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌كه‌ن.
هه‌ده‌په ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی تورك كاری هه‌ڵبژاردن بۆ ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌كه‌ن.
ئایشه ئاجار باشاران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و گوته‌بێژی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به شاری ڕووحا.
باشاران ڕایگه‌یاند، «كاندیده‌كانمان بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی نارین گه‌زگۆر و محه‌مه‌د عه‌لی قاره‌مان كه به‌شدارییان كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به ڕووحا، ڕۆژی ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبه‌ندان له لایه‌ن پۆلیسی توركیا كرانه ئامانج. دواتریش كاندیدمان نارین گه‌زگۆر ده‌ستگیر كرا.»
له لێدوانه‌كه‌یدا باشاران گوتی، هێزه ئه‌منییه‌كان كه له دژی كاندیده‌كانمان تووندوتیژی ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، به ناوی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كار بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، «هه‌ڤاڵانی ئێمه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كاندید كراون، ده‌ستگیر ده‌كرێن. دۆسیه‌ی بێ بنه‌مایان بۆ ئاماده ده‌كرێت و به هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگری له خه‌باتی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرێت.»
ئایشه ئاجار باشاران له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ده‌په ئاگای له‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په-هێزه ئه‌منییه‌كان - ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دژ به هه‌ده‌په هه‌یه. گوتیشی: «ئێوه یه‌كه‌م كه‌س و لایه‌ن نین كه ئه‌م سیاسه‌ته تاقی بكه‌نه‌وه، ئێوه شكست دێنن له‌و سیاسه‌ته.»
باشاران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په چی ده‌كات با بیكات، هه‌ر شكست دێنێت. گوتی: «كاندیده‌كه‌مان بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی نارین گه‌زگۆر ده‌موده‌ست ئازاد بكه‌ن و واز له‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و بێ واتایانه‌ی خۆتان بێنن.»
s.m