هه‌ده‌په پیرۆزبایی له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد.
هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد.
په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ین و هیوادارین ببێته هۆی خێر بۆ گه‌لانی عێراق و بونیادنانی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان. هیوا و باوه‌ڕیمان وایه كه ئێوه درێژه به خه‌ونه‌كانی سه‌رۆك كۆماری پێشوو مام جه‌لال له‌پێناو ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه‌كانی عێراق، هه‌وڵدان بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو كوردان بده‌ن.»
«ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په هیوامان وایه كه هه‌م له وه‌ڵاته‌كه‌مان هه‌م له هه‌رێمه‌كه هه‌موو كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و وه‌ك ڕه‌گه‌زێك سه‌یریان بكرێت. جارێكی دیكه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه چ له عێراق، چ له هه‌رێمی كوردستانی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له بونیادنانی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان، دیموكراتی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئاماده‌ین هه‌موو جۆره هاریكارییه‌ك بكه‌ین. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.»
s.m