له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئیمزای هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ی له‌سه‌ره، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه «دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری داوه كه هاوسه‌رۆكی پێشوومان، هاوڕێمان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌موده‌ست ئازاد بكرێت. به‌م بڕیاره‌ی دادگه ڕوون بووه‌ته‌وه كه هۆكاری زیندانیكردنی ده‌میرتاش سیاسییه.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌مه‌للی و بووڵداندا هاتووه: «بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به گوێره‌ی خاڵی ٩٠ی ده‌ستوور و په‌یمانی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا خاوه‌نی حوكمه. توركیا ناچاره كه به گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئیمزای كردوون بجوڵێته‌وه و پێویسته ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات.»
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند، «له به‌رده‌م ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، یان پیشانی ده‌ده‌ن كه پابه‌ندن به به‌هاكانی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه توركیاش ئیمزای كردوون، یان پیشانی ده‌ده‌ن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به به‌ها حقووقییه‌كان، په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه نییه و دان به خاڵی ٩٠ی ده‌ستووردا نانێن.»
«ده‌میرتاش كه ماوه‌ی ٢ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی ناحقووقی به‌ند كراوه، پێویسته به‌بێ دواكه‌وتن ئازاد بكرێت. پێویسته ئه‌م بڕیاره ببێته بڕیارێكی نموونه‌یی بۆ هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان. ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا توركیا تاوانبار بكات به پێشێلكردنی خاڵی ١٨.»
په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وانه‌ی وازیان له تێكۆشانی دیموكراتی و ئاشتی نه‌هێناوه، به هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌یان له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیموكراتیك، ده‌بنه ڕووسپی ئه‌م وه‌ڵاته و كۆمه‌ڵگه‌یه. ئێمه ٢ ساڵه ده‌ڵێین كه شوێنی ده‌میرتاش، هه‌ڵبژێردراو و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانمان زیندان نییه، به‌ڵكو نێو گه‌لانی توركیایه.»
s.m