هه‌ده‌په یادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی كرده‌وه
به‌بۆنه‌ی ١٠٤هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی گه‌لی ئه‌رمه‌ن پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له دڵی خۆماندا هه‌ست به ئازار و شینی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كه‌ین.
به‌بۆنه‌ی ١٠٤هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی گه‌لی ئه‌رمه‌ن پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له دڵی خۆماندا هه‌ست به ئازار و شینی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كه‌ین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان كه ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد و به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه ٢٤ی نیسان به ڕۆژی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ناسراوه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه:
١٠٤ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر كاره‌ساتی گه‌وره. واته كۆمه‌ڵكوژی، سڕینه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی به‌پلانی نه‌ژادی كه له ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ ده‌ستی پێكرد. ئه‌م پڕۆسه‌یه كه به گرتنی زیاتر له ٢٠٠ ڕۆشنبیری ئه‌رمه‌نی ده‌ستی پێكرد، به دوورخستنه‌وه و كۆمه‌ڵكوژیی پیلان بۆداڕێژراوی سه‌دان هه‌زار ئه‌رمه‌نی درێژه‌ی پێدرا.
له‌و كاته به‌دواوه سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن له جیاوازییه‌كان، ئافراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ، سه‌رده‌ستیی یه‌ك زمان، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ئاڵا و یه‌ك دین هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر له‌بیربردنه‌وه‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامه.
زۆر نه‌ته‌وه، گه‌ل و باوه‌ڕی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا پێكه‌وه ده‌ژین. بۆچوونی نه‌ته‌وه، ئایین و زمان به‌سه‌ر یه‌كتردا زاڵ كردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری په‌سه‌ند نه‌كراوه. هه‌تا ئێستا وه‌ستانه‌وه له دژی ئه‌و تاوان و ڕووڕه‌شییه گه‌وره‌یه كه ئه‌م جوگرافیایه وشك ده‌كات، هه‌میشه دواخراوه.
به‌نه‌فره‌تكردنی ئه‌م تاوانه مرۆڤایه‌تییانه، داننان به ڕاستی و حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان؛ لێبووردن خواستن له گه‌ل و باوه‌ڕییه مه‌غدووره‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێی دادپه‌روه‌ری؛ له‌یه‌كترتێگه‌یشتن و پێچانی برینه‌كان له دڵه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌نگاوی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراون. گه‌وره‌كردنی هه‌سته‌كانی ویژدان و دادپه‌روه‌ری، هاوبه‌شیكردنی ئازاره‌كان ڕێی بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی دیموكراتی، ئاشتیانه و پێكه‌وه‌ییه.
ئێمه وه‌ك گه‌لانی دێرینی ئه‌نادۆڵ و میزۆپۆتامیا ١٠٤ ساڵه له دڵی خۆماندا هه‌ست به‌و ئازارانه ده‌كه‌ین. به‌ڕێزێكی گه‌وره‌وه یادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵكوژكراون.
s.m