هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی كه‌ركووك به‌رده‌وامن
باڵیۆزی توركیا له عێراق فاتیح یڵدز له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه و ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك گفتوگۆیان كرد.
باڵیۆزی توركیا له عێراق فاتیح یڵدز له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه و ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك گفتوگۆیان كرد.
ماوه‌یه‌كه توركیا له ڕێی گرووپه چه‌ته‌كانی گوایه بۆ به‌ره‌ی توركمانیی عێراق دایمه‌زراندوون، له كه‌ركووك ده‌ستی به جمۆجۆڵی داگیركاری كردووه. دوایین جار توركیا باڵیۆزی خۆی له عێراق نارده كه‌ركووك و دووزخوورماتوو و لێدوانی داگیركاری پێدا.
فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له عێراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ كازم فنجانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و پشتگیریی توركیای بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك ڕاگه‌یاندووه.
فاتیح یڵدز نووسیویه‌تی: «له‌پێناو ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك ده‌ست به خزمه‌ت بكات، توركیا به‌بڕیاره كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاریی عێراق بكات. له‌پێناو هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی له‌نێوان كه‌ركووك و جیهان، هه‌رچی بكه‌وێته سه‌ر شانی توركیا، ئاماده‌یه.»
s.m