هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ده‌رباره‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز جێبه‌جێ نابێت
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه ناهێڵێت تانكه‌ر به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕن. ده‌گوترێت كه تاران ناتوانێت ڕیسكێكی وه‌ها بكات.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه ناهێڵێت تانكه‌ر به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕن. ده‌گوترێت كه تاران ناتوانێت ڕیسكێكی وه‌ها بكات.
فه‌رمانداری پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران ئیسماعیك كه‌وسه‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له گه‌مارۆدانی ئابووریی ئێران، ئه‌وان ناهێڵن تانكه‌ری سووته‌مه‌نی به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و فه‌رمانداره‌ی ئێران لێدوانێكی وه‌های دا، به‌ڵام گومان هه‌یه كه ئێران به كارێكی وه‌ها ئه‌مه‌ریكا، چین و وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا بكاته دوژمنی خۆی. چاودێران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێران كارێكی وه‌ها بكات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه ٧٥ دۆلاره چه‌ند قات به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات، نرخی نه‌وت چه‌ند قات به‌رز ده‌بێته‌وه
سعوودیه، كوه‌یت، عێراق، قه‌ته‌ر، میرنشینه‌یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب، به‌حره‌ین و وه‌ڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له گه‌رووی هورمزه‌وه نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن. له ٥ به‌شی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی جیهان به‌شێكی له ڕێی ئه‌و گه‌رووه ده‌كرێت. چاودێران ده‌ڵێن به بڕیارێكی وه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ ٢٠٠ دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمز ڕۆژانه ١٨ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها قه‌ته‌ڕ غازی سرووشتی له ڕێی ئه‌و ڕێگه ئاوییه‌وه بۆ وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌گوازێته‌وه.
پێشتریش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كردبوو
ئێران ساڵی ٢٠١٢ش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه گه‌رووی هورمز داده‌خات. ڕه‌نگه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ته‌نیا به‌كارهێنانی كارتی فشار بن و نه‌چنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
s.m