هه‌ژده‌مین جڤاتی كه‌نه‌كه له هۆڵندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) بە ئامانجی بەهێزکردنی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی له هۆڵندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) بە ئامانجی بەهێزکردنی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی له هۆڵندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) ڕایگه‌یاند، لە رۆژانی ٢٦-٢٧-٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م لە هۆڵەندا، هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی بە ئامانجی وتوێژ لەسەر دۆخی گشتیی کوردستان و دۆخی کوردستانیانی دەرەوەی وه‌ڵات ساز ده‌كه‌ن.
كه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، کۆبوونەوەی ئەمساڵ لەژێر درووشمی «هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی کەنەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی» وەک ڕاوێژی نەتەوەیی ساز ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، «بۆ ئەو کۆبوونەوە سێ رۆژەیە، لە سەرانسەری کوردستان و هەندەران، ئەندامانی کەنەکە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی سیاسی، ڕۆشنبیر و بەرپرسانی پارته سیاسییه‌كان بانگهێشت کراون. جڤاته‌كه رۆژی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م کاتژمێر ١٤ دەست بە کارەکانی ده‌كات.»
کەنەکە ڕاگه‌یاند: «بایەخێکی زۆر بەو کۆبوونەوە ٣ رۆژەیە ده‌ده‌ین. ئەندامانی کەنەکە و بەشداران لەسەر پرسی نەتەوەیی و رێگه‌چارەی دۆزی کوردستان، وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن. پێویستە گەلی کوردستان و ڕای گشتیی لەو کۆبوونەوانە و ئەنجامەکانی ئاگادار بکرێنەوە. بۆ ئەو مەبەستە ئەو دەزگه و میدیاکارانەی خوازیاری ئەوەن کۆبوونەوەکان ڕووماڵ بکەن، پێویستە پەیوەندی بە ناوەندی کەنەکه‌وه بكه‌ن.»
s.m