هونه‌رمه‌ند یه‌ڵدا عه‌باسی ئازاد كرا
هونه‌رمه‌ندی كورد یه‌ڵدا عه‌باسی كه ئێواره‌ی دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كرابوو، ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
هونه‌رمه‌ندی كورد یه‌ڵدا عه‌باسی كه ئێواره‌ی دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كرابوو، ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌ڵدا عه‌باسی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ٢٧هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی چاندی میزۆپۆتامیا (NÇM) ئێواره‌ی دوێنێ سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تا تورك له ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كرا.
دوای ده‌ستگیركرانی، ناوبراو گوازرایه‌وه بۆ دادگه‌ی باكركۆی له ئیسته‌نبووڵ. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌ڵدا عه‌باسی له چێوه‌ی دۆسیه‌یه‌كدا كه پێشتر له شاری وان به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» بۆی كراوه‌ته‌وه، ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیراوه.
ژنه‌هونه‌رمه‌ندی كوردی خوڕاسان یه‌ڵدا عه‌باسی دوای دانی ئیفاده له دادگه، ئازاد كرا.
s.m