هونەرمەند یەڵداعەباسی لەتورکیا دەستگیرکرا

یەڵداعەباسی ژنەهونەرمەندی کوردی خۆراسان کە بۆبەشداری لەمەراسیمی پیرۆزبایی ٢٧هەمین ساڵی دامەزراندنی ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا (NÇM)سەردانی تورکیای کردووە، لەفڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبول لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەرکراوە.

٢٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا( NÇM) لە ٩ی کانوونی یەکەم  لەناوەندی نمایشکردنی بۆستانجی بە مەراسیمێک پیرۆزدەکرێت.

هونەرمەند یەڵداعەباسی، بۆئەوەی کە بەشداری لەومەراسیمەدا بکات سەردانی تورکیای کرد، بەڵام لەفڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبول دەستگیرکرا. تائیستا پۆلیس هۆکاری دەستگیرکردنی یەڵداعەباسی ئاشکرانەکردووە.

دەگوترێت کە یەڵداعەبسای لەم سەفەرەدا دایکیشی لەگەل بووە.

ک-ش