هۆزات: پەیامی ڕێبەرئاپۆ بۆهێزە دیموکراتیکەکانە

بەسێ هۆزات: لەو دیدارەی کە لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا ئەنجامدرا، پەیامی زۆر بەهێز بۆبەشە دیموکراتیکەکان هەیە، دەبێ هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بەو پەیامە تێکۆشان گەورەتر و بەرخۆدانی دژە فاشیست لە دژی فاشیزم لەوە کەهەیە فراوانتری بکەن.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە، دەربارەی ئەو گۆشەگیرییە قورسەی کە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکانی مانگرتن، ڕۆژوویی مردن و چاوپێکەوتنەکەی ٢ی گوڵان بۆ (ANF) قسەیکرد.

هۆزات لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆیدا تیشکی خستە سەرئەو بابەتە تایبەتانە:

شەهیدانی ئایار

٩ی ئایار، ساڵیادی شەهیدبوونی شیرین عەلەمهولی و چوار هەڤاڵیەتی، سێ ڕۆژ پێش ئەوەش ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئەسلان وحسێن ئینان بوو، هەروەها ٢ی ئایار ساڵیادی شەهیدبوونی محەمەد قەرەسونگوڕ و ئیبراهیم بیلگین بوو، ئەو هەموو شۆڕشگیرە گەورەیە، وەک هەر ساڵێک لەلایەن گەلەکەمان، هێزە دیموکراتەکان و خەڵکی تورکیا بە ڕێزەوە یادیان کردنەوە، ئێمەش لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی گوڵاندا هەموو شۆڕشگیرە مەزنەکانی پێشەنگانی شۆڕشی مەزن بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین.

ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەرار-یش نزیک دەبێتەوە، بەڕێزەوە یادی شۆڕشگیری مەزن حەقی قەراردەکەینەوە کە بووە هۆی دامەزراندنی پەکەکە، لەسەر خەتی ئەو شۆڕشگیرە گەورانە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و ناوچەکە گەورە دەبێت، تادێت زیاتر تەشەنە دەکات، ئێمە ئامانجەکانیان هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکەین، ئەمڕۆش لەهەر کاتێک زیاتر لە ژیانی ئازاد و دیموکراتی نزیک دەبینەوە، بەڵێنی سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە، هیوای هەرە گەورەی شەهیدان، شەهیدانی شۆڕشگێڕ ژیانی ئازاد و بە دیموکراتی بوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستمێکی گەورەی ئەشکەنجە دایە

ئەوە ٢٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەها دایە، ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر سیستمێکی ئەشکەنجەی قورس و هەرە سەختدایە، لەژێر سیستمێکی قڕکەر دایە، گۆشەگیریی ئیمرالی تێپەڕاندووە، تەشەنەی کردووە بۆ بەسەرگەلی کورد، گەلانی تورکیا، گەلانی ناوچەکە و ژنان. ڕێبەر ئاپۆ تەنیا کەسێکی ئاسایی نییە، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلێک دەکات و ڕێبەری گەلێکە.

بەرخۆدانی مانگرتن

ئێستا بۆ شکاندنی گۆشەگیریی، شەش مانگە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن، ناسر یاگز و بەرخۆدێرانی ناو زیندانەکان، تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە دەکرێت، سڵاو بۆ ئەو بەرخۆدانە شکۆدارەی کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز وبەرخۆدێرانی زیندانەکان دەستیپێکردووە، دەنێرم.

بەرخۆدانی دایکان گەورەتردەبێت

لە دەرەوە بە پێشەنگایەتی دایکان، گەلەکەمان بەرخۆدان دەکەن، بەڕاستیش دایکانی کورد، ژنانی کورد، ڕێبەرایەتی بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکەن، هەڵوێستی ژنی ئازادی زۆر بەهێز نیشان داوە، هەڵوێستی ژنی بەهادار، ژنی وڵاتپارێز دایکانی کوردی هێاوەتە گۆڕێ، بەرخۆدان لە دەوری دایکان گەورە دەبێت و بڵاودەبێتەوە، بەرخۆدانی دایکان ڕوو لە ویژدانی هەموو کۆمەڵگایە، میکانیزمی بەرخۆدانی کۆمەڵگە وەگەڕ دەخەن، ئەمە زۆر گرنگە، تادێت دەنگی دایکانمان زیاتر دەبیسترێت، پێویستە ئەو بەرخۆدانە لە دایکانەوە سنووردار نەمێنێتەوە، پێویستە دایکی هەموو شەهیدان، دایکان و خەڵکی وڵاتپارێزمان، بەشە دیموکراتیکەکان، کۆمەڵگای تورکیا، ئەوانەی لەدژی فاشیزم، ئەوانەی لە دژی زۆڵم، ئەشکەنجە و شەڕ، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە هەستنە سەرپێ و لەناو بەرخۆدانەکان جێبگرن.

فاشیزمێکی بێسنوور هەیە

پێویستە لەدژی ئەو گۆشەگیری و سیستمەی کە لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت، هەموو کەسێک لەناو تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورەدا بن، چونکە ئەشکەنجە و سیستمی گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمرالی، لەسەرهەموو گەلە، دەبینین کە هەموو ڕۆژێک فشاری گەورە دەخرێتەسەرگەلی کوردوکۆمەڵگای تورکیا،فشارێکی گەورەهەیە، فاشیزمێکی بێسنوورهەیە، لە کوردستان و تورکیا وای لێهاتووە، کە کۆمەڵگا ئیتر ناتوانێت هەناسە بدات، ئێستاکەش دەیانەوێت ئەو سیستمەی گۆشەگیریی لە هەموو تورکیا بڵاوبکەنەوە، هەربۆیە پێویستە هەمووکەسێک هەستێت و دەست بە بەرخۆدان بکات.

١٥ بەندکراوی تر ڕۆژووی مردنیان دەستپێکردووە

بەرخۆدانێکی مەزن لە زیندانەکان بەڕێوە دەچێت، چەندین مانگە هەڤاڵانمان بەرخۆدان دەکەن، جەستەیان دەتوێتەوە، ئەمە ئیرادەیەکی گەورەیە، ئەوە بیرباوەڕێکی گەورەیە، کەس ناتوانێت ئیرادەیەکی وەها ڕێبەرایەتی بکات، ئەمە شتێکی شکۆدارە، ١٠ی ئایار ١٥ هەڤاڵی تازەمان بەشداری مانگرتنی ڕۆژووی مردن دەبن، ئێستاکە ٣٠ هەڤاڵمان لە ڕۆژووی مردن بەردەوام دەبن، سەدان و هەزاران زیندانیی لە مانگرتنی بێسنوور دان، لە دەرەوەش ژمارەیەک کەس مانیان گرتووە، لە تورکیا، باکوور و باشوری کوردستان، تانەانەت لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا لە مانگرتنی بێسنوور دان، ئەویش لە لایەکەوە ڕۆژووی مردنە، چەندین مانگە ئەو هەڤاڵانە بەرخۆدان دەکەن، چەندین مانگە ئەو هەڤاڵە بەنرخانەمان، بۆ ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی جەستەی خۆیان دەتوێننەوە، ئەمە ئیرادەیەکی گەورەیە، ئەمە فیداکارییەکی گەورەیە، گیانفیداییە.

پێویستە هەرکەسێک گوێ لەم دەنگە بگرێت

پێویستە گەلەکەمان، گەلانی تورکیا و هەموو کەسێکی دیموکرای خواز کە خاوەن ویژدان و ئەخلاق، گوێ لەو دەنگە بگرێت و بیبیسێت، درک بەو ئیرادە و باوەڕە بکات، بەپێی ئەوە هەڵسوکەوت بکات، ئەمە گرنگە.

دیدار لەگەڵ ئۆجالاندا

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، لە ئاستێکی بەرفراواندا لە تەنگەژەدان، کەوتوەتە قەیران، هەم لەناوخۆ هەمیش لە دەرەوە، لەناو قەیران و دێوەزمەیەکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی دایە، لە ئەنجامی ئەو تەنگەژەیەدا پارێزەر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان کردووە.

داواکارییەکان جێبەجێ نەکراون

ئەو دیدارە بە واتای کۆتایی هاتنی گۆشەگیری نییە، لەو بارەیەوە لێدوان درا، زیندانییەکان ڕاگەیەندراویان بڵاو کردەوە، هەتا کۆتایی ڕێزیان لێ دەگرن. وتیان: "داواکارییەکانمان جێبەجێی نەکراون"، ئەمە ڕاستە، داخوازییەکان جێبەجێی نەکراون، داواکاری زیندانیان و بەرخۆدێران لابردنی تەواوەتیی گۆشەگیرییە، پێویستە ڕێبەرمان بە شێوەی هەفتانە لەگەڵ پارێزەرەکانی و بنەماڵەکەی دیدار بکات.

پێداویستییەکانی ڕۆژانە، چ ڕۆژنامە، تەلەفزیون، بتوانێت بە هەر شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بکات، وەرگرتن و ناردنی نامە، لەلایەن وەزارەتی داد و کاربەدەستانەوە بە فەرمی بۆ ڕای گشتی ڕابگەینرێت.

چاوپێکەوتن یاری‌یەکە

زیندانییەکان باسیان کردووە کە ئەو دیدارە یارییەکی دوژمنە کە ئامانج لێی شکاندنی بەرخۆدانە، ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو دیدارە سناریۆیەکە کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە-وە ڕێکخراوە، ئێمەش لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنەین، بە ڕای ئێمەش ئەوە یارییەکە و ئامانجی شکاندنی مانگرتنەکانە، ئەم بەرخۆدانە لە ئاستێکی جدیدا دەسەڵاتی فاشیستی خستووەتە ژێر فشارەوە، خۆیشی لە ناوەوە تووشی قەیران و دێوەزمەیەکی گەورە بووە، لە بواری سیاسیشدا هەر لە قەیران دایە، سیستم خۆی لەخۆیدا قەیرانە.

بۆ ئەوەی هەناسەیەک بدەن و بەرخۆدان بشکێنن ئەوەیان کرد

بۆ ئەوەی وچانێک بدەن، هەناسەیەک بدەن و ئەو بەرخۆدانەی کە هەیە بشکێنن و ڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن، چەواشە بکەن، یاریی ٢ی ئاداریان ڕێکخست و ڕێگەیان دا کە پارێزەران لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان دیدار بکەن، کۆمەڵگا لەوە تێدەگات، بەرخۆدێران ڕۆژی یەکەم ئەوەیان بینی و ڕاگەیەندراوی خۆیان بڵاوکردەوە، ئەمە ڕاستییانەمان پێشتریش دیوە، ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە کاتێک دەکەوێتە تەنگژەوە، هەندێک هەنگاوی تاکتیکی دەنێ، بەرخۆدێران ئەمەیان بینی، گەلەکەشمان بینیان، هەربۆیە هەم لەناوخۆ و هەم لە دەرەوەش بەرخۆدان بەردەوامە، بۆ دەربازبوون لەو تەنگژانە، بۆ هەناسەدانێک، ئامانجەکە هەدا دان و شکاندنی بەرخۆدان بوو، هۆکاری بنەڕەتیی دەسەڵات لەو هەنگاوە ئەمە بوو، ئەمەش لەقۆناغی داهاتوو باشتر دەبینین، چونکە هەفتامە دیداری پارێزەران و خانەوادەکان هەیە، دەیبینن، ئەگەر ئةوە جێبەجێ نەبوو، خۆی ڕوون دەبێتەوە کە ئەمە یارییەک و هەنگاوێکی خەڵەتێنەر بوو.

لەو شوێنەی فاشیزم هەیە ڕێککەوتن و دانوستانی دیموکراتیک مەحاڵە

تورکیا بە دیکتاتۆرییەکی فاشیستی بەڕێوە دەبرێت، دەسەڵاتێکی فاشیستی قڕکەر ئێستا لە تورکیا هەیە، چەندین ساڵە فشار دەخاتە سەر گەلی تورکیا، چاوڕوانن کە ئەو دەسەڵاتە هەنگاوێکی دیموکراتیک بنێ، مومکین نییە، ڕێککەوتن مومکین نییە، ئەو شوێنەی کە فاشیزم لێیە، ڕێکەوتنی لێ نابێت، دانوستانی دیموکراتیک مومکین نییە، ئەو شوێنەی کە فاشیزمی لێیە، ماف، یاسا و دیموکراسی مومکین نییە، چاوەڕوانی یاسایی بوونی ئەو دەسەڵاتەش خۆخەڵەتاندنە، خەڵەتاندنێکی گەورەی مێژووییە.

هیچ دیالۆگ و قۆناغێکی چارەسەریی لەگۆڕێدا نییە

هیچ قۆناغێکی دیالۆگ و چارەسەریی لەگۆڕێدا نییە، پێشتریش هیچ قۆناغێکی چارەسەریی لەئارادا نەبوو، تەنیا قۆناغەکانی شەڕی تایبەت و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاکەپە هەبوون. ئاکەپە لە سەرەتاوە وەکو پێویست لە هەڵوێستی ڕێبەرایەتی ئێمە بۆ چارەسەریی دیموکراتی نەڕوانیوە. بێ ئەوەی بیبینێت ویستی بەکاری بهێنێت، بەو واتایەی کە دوای ٢٠١٣ هەتا ٥ی نیسانی ٢٠١٥ قۆناغی دیالۆگ بەردەوام بوو، نیازپاکی ڕێبەرایەتییەکەمان بۆ ئاشتییەکی ئابڕوومەندانە و دیموکراتیک، باوەڕهەبوون بە دانووستانی دیموکراتی نیازپاکیی بوو. تێڕوانینی چارەسەریی هەبوو. بەڵام ئاکەپە ویستی سوودی لێ وەرگرێت و لە بەرژەوەندیی خۆیدا بەکاریبهێنێت. ئاکەپە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەهێز بکات، دەوڵەت بەدەست بخات و کۆنترۆڵی دەوڵەت بەدەستەوە بگرێت، ڕژێمە فاشیستەکەی خۆی دروست بکات و بەکاری بهێنێت، کاتێک زانی کە ئەمە بەکەڵکی نایەت و تەنانەت ناتوانێ بیریسشی لێ بکاتەوە، کۆتایی بەو قۆناغەی هێنا.

یارییەکانی ئاکەپە چەواشەکردنی کۆمەڵگەیە

ئێستاش کە خەریکی زوڵمکردنە، لە تەنگژە دایە، لە بەردەم ڕووخاندایە، لەناوەوە و دەروەدا سیاسەتەکەی لەبەردەم هەڵوەشانەوە دایە، کەوتوەتە ناوقەیرانێکی گەورە. ئێستاکەش بۆ ئەوەی هەناسە بدات، دەستی بە شێواز و تاکتیکی نوێ کردووە، دەیەوێت یارییەکی تازە دەستپێبکات، نابێ بەوە هەڵەخەڵەتێنن. ئێستاکە یارییەکانی ئاکەپە بۆ خەڵەتاندنی کۆمەڵگەیە، بۆ پووچەڵکردنەوەی پێویستە هەڵوێستمان هەبێت، ڕێگاکەشی تێکۆشانە، گەورەکردن و بڵاوکردنەوەی بەرخۆدانە.

پەیامەکانی ئۆجالان لە دژی فاشیزم لە پێشترن

لەو چاوپێکەوتنەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرا، پەیامی زۆر بەهێز بۆ دیموکراتی هەن، تێڕوانینی نوێی بەهادار، ئاشتی، دانووستانی دیموکراتی و چارەسەریی هێنایە گۆڕێ، ئیرادەکەی دەرخست، دەبێ زیاتر لەسەر ئەو پرسە بوەستین، بناغەیەک دابنرێت، هەلومەرجەکانی بۆ بڕەخسێندرێت، بۆ هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوتنی گەورە دروست دەبن. لەبواری دیموکراتییبوونی تورکیادا بنکەیەکی پتەو و بەهێز و جدی بۆ ئاشتییەکی بەهادارانەی تورکیا دێتە ئاراوە، ئەو ئیرادەیەی کە ڕێبەرایەتی کردووە، بۆ هێزە دیموکراتییەکانی تورکیایە، دەبێ هێزە دیموکراتەکانی تورکیا بەو پەیامە تێکۆشانەکانی خۆیان مەزنتر بکەن و بەرخۆدانی ئەنتی فاشیست لە دژی فاشیزم گەورەرتر بکەن. لەو واتایەی کە بەرخۆدان گەورە بکا.  لەو بوارەشدا هەڵوێستی گەلی کورد ڕوونە.

گۆڕان لە هەڵوێستی گەلی کورددا نییە

بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی فاشیزم گەورەتر دەبێت، ئەو بەرخۆدانە ئەنجامی گرنگی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا محەمد ئۆجالان، برای ڕێبەرەکەمان دیداری لەگەڵ ئۆجالان کرد، لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا لە ٢ی ئایاردا پارێزەرەکان دیداریان لەگەڵ ڕێبەرایەتیماندا ئەنجام دا، لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا ٣١ی ئازار هێزە دیموکراتییەکان سەرکەوتنی مەزنیان وەدەست هێنا، ئێمەش پشتیوانیان دەکەین، ستراتیژی هەدەپەی ٣١ ئازار ستراتیژییەتی تورکیا و کوردستانی سەرخست، بەو هیوایەین کە لە ٢٣ی حوزەیرانیشدا ئەو ستراتیژییە سەربکەوێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەستەنبۆلیش هەدەپە بەو ستراتیژییە بەشداری دەکات. هەدەپە پشتیوانی هێزە دیموکراتییەکان دەکات کە لەدژی فاشیزم. لەو پرسەدا تێڕوانین و هەڵوێستی گەلی کورد نەگۆڕاوە؟ بە پێچەوانەوە لە دژی ئەو دەسەڵاتە فاشیستە زیاتر یەکیان گرتووە، بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆیان گەورەتر کردووە.

دەبێ بەرخۆدان گەورەتر بکرێت و بەردەوام بێت

بەرخۆدانی دووەمین لە ناوەوە و دەرەوە دەکرێت. بەرخۆدان گۆشەگیریی تێکدەشکێنن و فاشیزم هەڵدەوەشێنن. دەبێ ئەو بەرخۆدانە بەردەوام بێت. دەبێ ئەو بەرخۆدانە تەنیا بە دایکی زیندانییەکان، دایکانمان، دایکە چارۆگ سپییەکان سنووردار نەبن، بەرخۆدانێکی بەهادار دەستیپێکردووە. دەبێ هەموو دایکی شەهیدان، دایکە کوردستانییەکان، ژن، گەنج، بە شێوەیەکی زۆر بەهێز بەشداری ئەو بەرخۆدانە بکەن، دەبێ گەلانی تورکیاش بکەونە ناو ئەو بەرخۆدانە. ئەو بەرخۆدانە بەرخۆدانە لەدژی فاشیزم، ئەو بەرخۆدانە ئاشتی دەهێنێت، کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنێت و ڕێگەخۆشدەکات بۆ دیموکراتییەت، یاسا، دادگەریی، ئازادی، دیموکراتی و یەکسانیی لە تورکیا، ئاشتی، دیموکراسی و دادگەریی سەردەکەوێت. لەو بوارەدا لە تورکیا بزاوی ژن لە ئاستێکی هەرەبەهێزدا بەشداری بەرخۆدان دەکات. دەبێ گەنجەکانی کوردستان و تورکیا ببنە پێشەنگی بەرخۆدان، دەبێ کۆمەڵگە و گەلانی تورکیا جێگەی خۆیان لەو بەرخۆدانەدا بکەنەوە. ئەو بەرخۆدانە هەرچەند گشتگیر بێت، ئەوەندەش لە ماوەیەکی کورتدا گۆشەگیریی هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دیموکرات لە تورکیا.

گەنجان چی دەکەن، دەبێ ئەو دەستانە بشکێنن کە بۆ دایکان درێژ دەکرێن

چەندین هەفتەیە کە دایکانمان بە هیوا و باوەڕێکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن. بەرخۆدانێکی فیداکارانە، لەدژی هەموو جۆرە گوشار، ئەشکەنجە و زوڵمێک بەرخۆدان دەکەن بەڕاستیش هەڵوێستی ژنی ئازاد و بەهادار نیشان دەدات. بەڵام گەنجەکانمان بێدەنگن. دەبێ گەنجەکانمان ئەو دەستانە بشکێنن کە بۆ دایکان درێژ دەکرێن، چۆن دەبێ گەنج هەر وا سەیری ئەو ڕەفتارانە بکەن کە دەکرێت بەرانبەر دایکان، گەنجەکان چی دەکەن، گەنج چۆن ئەو هەڵوێستە بە شایستەی خۆیان دەبینن. دەبێ گەنجان ئەو دەستانە بشکێنن کە لە دایکان نزیک دەبنەوە. ڕەخنە لە گەنجان دەگرم، دەبێ گەنج پێشەنگایەتی ئەم قۆناغە بکەن لە هەموو شوێنێک. لە کوردستان و لە تورکیاش.

دەبێ گەنج خاوەندارییەتی بکەن لەو قۆناغە کە بە پێشەنگایەتی دایک و ژنان پێکهاتووە. ئەگەر ڕابوونێکی گشتگیر هەبێت، لە ماوەیەکی کورتدا ئەو گۆشەگیرییە کۆتایی پێدێت.

کاتی فراوانکردی یەکێتییە لە دژی فاشیزم

دەبێ بانگەوازیی ڕێبەریاتییەکمان بەو شێوەیە لێکبدەینەوە، بانگەوازیی بۆ دیالۆگی دیموکراتیک و دانووستانی دیموکراتیکی ڕێبەرایەتییەکەمان، بانگەوازییەکە بۆ هێزە دیموکراتەکان، لە دیالۆگی ڕێبەرایتی ئێمەدا هەڵبژاردنە خۆجێیەکان هاتەگۆڕێ. بەرەیەکی ئەنتی فاشیستی جدی و بنەڕەتیی دیموکراتیبوون هاتەگۆڕێ. نیوەی زیاتری کۆمەڵگەی تورکیا ئیرادەیەکی جدی دەرخست.

هەڵوێستی کورد ڕوونە، ئامانج هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتە فاشیستەیە، ڕووخاندنیەتی، لەوەش نزیک بوینەتەوە، ئەو تێکۆشانە ئەنجامی جدی لێ دەکەوێتەوە، ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەچین، سەرکەوتن و سەرفرازی نزیکە، بە خاوەندارییەتی و هاوبەشیی یەکێتییەکی ساغ پێکدێنین، دەگەینە ئامانجی خۆمان، دەبێ هەمووان لەسەر ئەو بنەما سەیری بکەن.

دووبارە سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرم کە لە زیندان بەرخۆدان دەکەن، هەروەها لەو بەرخۆدێرانەی کە لە ناوەوە و دەرەوە و گەلەکەمان کە لە بەرخۆدان دان. سەرکەوتن بۆ بەرخۆدان لە دژی فاشیزم دەخوازم."

ک-ش