هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی شەشەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

٢٣:٥٧

سوپای داگیرکەری تورک گوندی قەرەمۆخی کوبانی تۆپباران دەکات

٢٣:٤٠

شەڕڤانان لە سەرێکانی زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند

شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی ڕۆژئاوای شاری سەرێکانی لە دژی سەربازانی تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا. کوژراو بریندارهەیە.

٢٣:١٨

لە گەڕەکی عەرووسی شاری گرێ سپی مینێک بە چەتەکاندا تەقییەوە و ٤چەتە کوژران.

٢٣:١٧

٢٢:٤٢

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی مەنەجرێ سەرێکانی تێکشکاند.

٢١:٢٩

لە سەڕێکانی ئەمڕۆ لە بەرەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ٥٩ داگیرکەر کوژران

لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی ٣٠ سەربازو چەتەی تورک کوژران، ٢ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا تێکشکا. تانکێکی سوپای تورک گورزی بەرکەوت. لە ناوشاردا ٢چەتە کوژران.

لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی ٢ زرێپۆش تێکشکا، ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکا تێکشکا و ٢٧ سەرباز وچەتە کوژران.

٢١:٢٦

سوۆای داگیرکەری تورک لە منبج هێرشی کردەسەر هێزەکانی ڕژیمی سوریا،  سەربازێکی سوپای سووریا کوژرا و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.

 

شەڕڤانانی قەسەدە  تاکە ڕێگەی پێشمان بەرخۆدانە

 

 

١٥:٤٩

شەڕڤانانی قەسەدە گورزێکی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند

لەسەر ڕێگای نێوان تل تەمر بۆ عەین عیسا، شەڕڤانانی قەسەدە گروپێکی داگیرکەرانی تورکیان کردە ئامانج و هێرشێکیان تێکشکاندن و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لەو داگیرکەرانە کوژران و دوو زرێپۆشیان تێکشکێندرا.

کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگای نێوان تل تەمر بۆ عەین عیسا، گروپێک لە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ویستیان بچنە ناو گرێسپی، لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدەوە کرانە ئامانج.

لە ئەنجامدا، بە تێکشکاندنی دوو زرێپۆش و کوژارن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لەو گروپە چەتەیە، لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە هێرشەکە تێکشکێندرا.

١٢:٣٩
یەپەژە: بە چەکی قورس لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکییەکان کرد. لە ئەنجامدا چەندین سەرباز و چەتە کوژران.
١٢:٣٠
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرێ کانی، محەمەد حسێن رەشۆ، پەیامنێری ستێرک تیڤی شەهید بوو.
١٢:٢٩
لە دەرەنجامی بۆردرومانی ئەمڕۆی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی سەرێ کانی، هاوڵاتییەکی سفیل شەهید بوو و دووانی دیکە بریندار بوون.
١٢:١٣
کۆمەلەی گەنجان، لەدژی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد، هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان.
١١:٥٩
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند: "ئەم قۆناغەی کۆتایی، لنگەفرتێی کۆتایی ئەردۆغانە. پێش ئەوەی بڕوات، تاڵان و جینۆساید دەکات" لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، گەل هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکات.
١١:٤٢
زیندانیکراوەکانی پاژک و پەکەکە بە راگەیاندراوێک لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورک وتیان: "دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی کورد دروست کردووە" راشیانگەیاند "ئێمە لەسەر حەقین و سەردەکەوین".

١١:٢٨

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار، حەسەن ئەمین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تەل تەمر، ئاماری ئەو شەهید و بریندارە سڤیلانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی تورکەکان بۆسەر شارەدێی سەرێکانی گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.

ئەمین ئەوەش ڕاگەیاند لەگەڵ ئەو کوشتارەی دوێنێی کاروانە سڤیلەکە و بۆردومانی ئاسمانی دوێنێ ئێوارەی سەرێ کانی، لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابروو هەتا ئێستا، ٧٥ شەهید و ٤٥٠ برینداری خەڵکی سڤیل گەیشتوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بەشێکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بووە و نێردراون بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

١١:٠٥

بەختیار عەلی دەلێت، " ئەم جەنگە هەوڵێکی دەوڵەتی تورکە بۆ دەرچوون لە قەیرانی ناوەکی کۆمەڵگای دابەشبووی تورک. تورکیا لە ئێستادا لەبەردەم دابەشبوونێکی قووڵدا دەژی، ئەو بەشەی تورکیا کە چاوی لە خۆرئاوایە، قووڵ لەو بەشەی جیابۆتەوە کە چاوی لەسەردەمی خەلیفەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە. تورکیا لە ناوەوە و دەرەوە تووشی کێشەی جدی بۆتەوە."

١٠:٤٩

بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆمان نووسی باشووری کوردستان لە نووسینێکیدا ڕایگەیاند، دڕندەیی سوپای تورک بەشێکە لە دڕندەییەکی گەورەتر کە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە، لەیەکدانی وەحشییەتی دەوڵەتی ناسیونالیستییە لەگەڵ دیوە بەربەرییەکەی کەپیتالیزم و گلۆبالیزمی نوێدا.

١٠:٣٠

لە بەرەی سەرێکانی ڕۆژی شەشەمی بەرخۆدان

١٠:١٠

ئەو شەڕڤانانەی لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورک لە سەرێ کانی بەرخۆدان دەکەن، رایانگەیاند، ئەو شەڕە شەڕی مان و نەمانە و بانگەوازیان بۆ گەلی کورد کرد کە هەستنە سەرپێ و بەرخۆدان بکەن.

١٠:٠٠

جان کریستۆف، سەرۆکی پارتی دیموکرات و یەکێتی سەربەخۆکانی فەڕەنسا (UDI) داوای کرد یاری ئەمشەوی نێوان هەڵبژاردەی فەڕەنسا و تورکیا نەکرێت، ئەوەش دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی تورکیا، بۆ پشتیوانی داگیرکارییەکەی تورکیا سڵاوی ناردبوو.

٠٩:٥٥

بەشێک لەو گەنجانەی لە باشورەوە بۆ بەشداری لە ڕیزەکانی بەرخۆدان گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و داوا لە تەواوی گەنجان دەکەن بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکەن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا گەرەنتی کوردستانێکی بەهێزە.

٩:٤٠

هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی شەشەم

لەدژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، بەرخۆدانی مێژوویی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی شەشەم

 لە دوێنێ شەو بەدواوە فڕۆکە شەڕخوازەکان و تۆپخانەکان بۆردومان ناو شارەکە دەکەن. لە شەڕی دوێنێدا ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران و گورز لە دوو بلدۆزەر درا. لە شەڕ و نیشانەشکاندندا ٢٧ سەربازی و چەتەی تورک کوژران.
٨:٤٧

ئەلیزێ: بۆ سەربازانی فەڕەنسی و سڤیلەکان رێوشوێن دەگیرێنەبەر

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی شەوی یەکشەممە، لە لۆکسامبۆرگی فەڕەنسا، داگیرکاریی تورک کە شێوەیەکی زۆر تووند شەرمەزار کرا و راگەیاندرا، بۆ خەڵکی سڤیل و سەربازانی فەڕەنسا لە ناوچەکە رێوشوێنی ئاسایشی دەگیرێنەبەر.
٨:٤٧

پەکەکە: کۆنفرانسێکی نەتەوەیی بەپەلە پێویستە

پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد، کورد نەبنە یەک و پێکەوە تێنەکۆشن ناتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن و رایگەیاند: "کۆنفرانسێکی نەتەوەیی بە پەلە پێویستە، بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەکان، حزب و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی رێکخستن کراو پێکەوە کۆ ببنەوە".