هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی پێنجەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

٢٢:٠٩

خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر: بۆ ئاسایشی سنوور لەگەڵ سوریا ڕێککەوتین

خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، کە بۆ ئەوەی حکومەتی سوریا پێوەرەکانی ئاسایشی سنوور پێکبێنێت، لەگەڵیدا ڕێککەوتوون.

لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا، خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بۆئەوەی حکومەتی سوریا پێوەرەکانی ئاسایشی سونوور پێکبێنێت و لە بەرامەبر هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدا پشتیوانیی قەسەدە بکات، پەیامنێکمان بەستووە، بەپێی پەیمانەکە ڕێگا دراوە، کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا بچنە هێڵە سنوورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا".

نوێدەکرێتەوە...

٢٠:٥٣

 لە شارەکانی رۆژئاوا هێڵی ئینتەرنت بەتەوای بچڕاوە. ئاژانسی هەواڵی هاوارناتوانێت وەشان بکەن.

٢٠:١٨

١٨:٠٢

بریندارەکانی کۆمەڵکووژیوکوی سەرێکانی گوازرانەوە بۆ شاری حەسەکە

١٧:٠٣

دیمەنی کۆمەڵکووژی خەڵکی سیڤیل لە سەرێکانی

 

 

١٥:٤٦

سوپای داگیرکەری تورک جارێکی ترگوندەکانی شارۆچکەی تربێسپی توۆپباران دەکات. سوپای تورک گردێکی مێژوویی گوندی تل شێری تربێسپی کردە ئامانج.

 ١٥:٣٠

لەئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆسەر کوبانی  دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

 

١٤:٤٥

١:١٥

سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لە چڕکردنەوەی هێرشەکەی بۆ سەر زیندانی و چادرگەکانی چەتەکانی داعش و بنەماڵەکانیان، لەو چوارچێوەیەشدا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشەکەیان لەسەر چادرگەی عەین عیسا چڕ کردوەتەوە کە زۆربەیان خێزانی داعشە دەستگیرکراوەکانن.

١٢:٣٠

بەرخۆدانی شەرڤانانی قەسەدە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تێکشاند پێنج ڕۆژە بەردەوامە.

ئەرسین چاکسوو پەیامنێرمان لە سەرێکانی کە شەڕێکی قوڕس هەیە، ڕایگەیاند، شەرڤانانی قەسەدە هەموو هێرشەکانیان تێکشکاند و دوژمن کوژراوی زۆری هەیە.

چاکسوو وتی شەرڤانان بە مۆڕالێکی زۆرەوە شەڕ دەکەن کە لە دیمەنەکانماندا دەیبینن.

١٢:١٥

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاگاردارینامەیەکی بەپەلەی لەبارەی ئەو خێزان و بنەماڵانەی داعشەکان کە لە چادرگەی عەین عیسا دەستبەسەرن و ژمارەیەکیان بە هاوکاری چەتەکان توانیان هەڵبێن، بڵاو کردەوە.

١١:١٠

بەڕێوەبەری خۆسەری ڕایگەیاند، دوای تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر، ژمارەیەک خێزانی داعشی هەڵهاتوون.

١٠:٣٧

چوار بەرپرسی ئەمریکی باسیان لەوە کردووە، تورکیا بە ئەنقەست هێزەکانی ئەمریکای لە کۆبانێ بۆردومان کردووە، ئاماژەیان بەوەش کردووە، سوریا دەیەوێت رووبەری فراوانتر داگیر بکات لە سوریا.

١٠:١٥

لەسەر رێگەی سلوک – عەین عیسا، چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو کارمەندی تەندروستیان ڕفاند کە بە ئۆتۆمبیلێکی ئەمبۆلانس لە شارەدێی عەین عیساوە بەرەو گرێ سپی دەڕۆیشتن.

٩:٥٥

سوپای داگیرکەر ریزە ئۆتۆمبیلێکی خەڵکی سڤیلی بۆردومان کرد

سوپای داگیرکەری تورک، ریزە ئۆتۆمبیلێکی خەڵکی سڤیلی بۆردومان کرد کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە (گرێ سپی) بەرەو رەقە دەرۆیشتن.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ریزە ئۆتۆمبیلێکی خەڵکی سڤیلی رەقە و تەبقە و دێرەزور و منبیجی کردوە ئامانج، کە لە ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپییەوە بەرەو رەقە دەڕۆیشتن.

٩:٢٠

قەڕەیلان وتی "یەکەمجارە بەم ڕادەیە خاوەنداری لە دۆزی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی کورد دەکرێت و پشتەوانی لێدەکرێت. هەرچەندە هەندێک هێز پیلانیان گێڕا و نامەردیان کرد، بەلام گەلانی جیهان، ویژدانی ڕای گشتی لەدژی ئەو داگیرکەریە هەستانە سەرپێ و ناڕەزاییان دەربڕی. لە ئەمریکا تا هیندستان لەدژی داگیرکەری ناڕەزایی هیە. ئەمەش بە ڕاستی پشتگیریەکی بەهێزە و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان. شەرڤانانی قەسەدە و گەلەکەمان بەم پشتگیریە گەورەیە داگیرکەری و وەحشیگەری تێکدەشکێنن. دەرفەتی ئەوە هەیە.

٩:٢٠

قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو، دەولەتی تورک لەبێش چاوی هەموو جیهان تاوان دەکات و وتی، "تاوانی دڕندەیی لە بەر چاوی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت و ئەوانیش تەنها سەیری دەکەن. هاوپەیمانان لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا دەلێن، لەدژی داگیرکەرین، 'ئەگەر هاوپەیمانان لەدژی داگیرکەرین، با ناوچەی دژەفڕین راگەیەنن. دەتوانن ئەوە بکەن. لەبەرئەوەی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵی ئەواندایە. ئەگەر ئەو کارە بکەن، هاوسەندی دەگۆرێت و دەولەتی تورک ناتوانێت بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش بکات. ئەگەر نەیکەن واتە سەمیمی نین. ئەمە ڕاستیەکی ئاشکرایە. لە پشت پەردەی هێرشی داگیرکەری ئەوە هەیە. لە سەر بناغەی بەرژەوەندیەکانە. بەو هۆیەوە ئەمە وەک پیلانگێڕیەکە. زلهێزەکان داگیرکەریان لە بەرژەوەندی خۆیاندا بینی و رێگەیان بە دڕندەیی ئاکەپە – مەهەپە دا.

٩:٢٠

موراد قەڕەیڵان فەرماندەی گشتی بڕیارگەی ناوەندی گەل ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ڕۆژئاوا پیرۆزە و پێویستە هەموو کەسێک لەدژی داگیرکەری نامەردی ئاکەپە - مەهەپە بووەستێتەوە.

٩:١٥

قەڕەیڵان ڕاشیگەیاند، دەولەتی تورک لە بەرچاوی هەموو جیهان کۆمەڵکوژی دەکات، بەڵام گەلانی باکووری سوریا سەردەکەون و دەوڵەتی تورک تێکدەشکێت.

٨:٤٥

لە سلوک شەڕێکی قورسە و گرێ سپیش تۆپباران دەکرێت

لە شارەدێی سلوک شەڕێکی و پێکدادانێکی قورس لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێوەدەچێت، هاوکات گرێ سپی-یش تۆپباران دەکرێن.

٨:٣٠

ئێستا شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە شارەدێی سلوک-ی سەر بە گرێ سپی لەنێوان هێزە داگیرکەرەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیش شارۆچکەی گرێ سپی تۆپباران دەکەن.

٠٠:٣٤

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سەرێکانی بۆردومان دەکەن

چالاکی لەدژی داگیرکاری لە ئەورووپا

زویخ

فەرانسا