هێرشی سەر شەنگال لە ساربروکین شەرمەزارکرا

هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال لە شاری ساربروکینی ئەڵمانیا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لە شاری ساربروکینی ئەڵمانیا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال شەرمەزاکرا.

کوردستانیان لە Eûropagalerîey کۆبوونەوە و خولەکێک بۆ شەهیدان لەسەرپێ وەستان.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەبەشە، یەژەشە، یەپەگە و یەپەژە و رێکخراوە کوردستانیەکان بەرزکرانەوە و هێرشەکان شەرمەزار کران.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و ڕاگەیەنرا، دەوڵەتی تورک لەدژی هەبوونی کورد هێرش ئەنجامدەدات.

لە چالاکیەکەدا بانگەوازی لە دەزگا کوردستانیەکان کرا، واز لە بەرژەوەندیە بچووکەکان بهێنن و بۆ یەکێتی نەتەوەیی کار بکەن.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق