هێرشی قڕکەر و داگیرکەر لە کارلستادت شەرمەزارکرا

لە شاری کارلستادتی سوید هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.

کوردستانیانی شاری کارلستادتی سوید ڕژانە ناو شەقامەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکردنیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا کە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورەوە ئەنجامدرابوو، دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان، سوپای بکوژی تورک لە کوردستان گۆڕت ونکە، بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی پەکەکە وترانەوە.

هایکان سڤینیلینگ پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات دەوڵەتی تورک داگیرکەریەکانی لە کوردستان کۆتایی پێبهێنێت و بۆ چارەسەری سیاسی دەست بە دیالۆگ بکات.

ڕاشیکۆ ئابین هاوسەرۆکی نەجەدەکەش وتی،"گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەک خاوەنداری لە گەریلا دەکات. دەوڵەتی تورک لە کوردستان تێکدەشکێت."

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق