هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە دویسبورگی ئەلمانیاش ئیدانە کران

کۆمەڵکوژی و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، وەکو زۆربەی شارە جیاوازەکانی ئەوروپا لە شاری دویسبورگی ئەلمانیاش رسوا و شەرمەزار کران.

لە چالاکیەکدا کە لە لایەنNCDK, ATIF  وAGIF رێکخرا، چەندین وتە لە لایەن هاوسەرۆکانی هەر یەک لە NCDK, ATIF و AGIF پێشەکەش کران و تێیدا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران و جەختیش کرایەوە کە دەبێت گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو هێرشانە لە خۆڕاگریدا بێت.

هاوکات بانگەوازی ئەوە کرا کە لە سەرتاسەری ئەوروپا تێکۆشانی یەکێتی شۆڕشگێری بەرفراوان بکرێت.

بە بێ وەستانیش دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان'، 'تیرۆرست ئەردۆغان'، 'بژی خۆڕاگری رۆژئاوا' و 'بژی خۆڕاگری حەفتانین' و 'بژی گەریلا' وترانەوە.

ز.ش