هێزی یەکگرتووی ئازادی: فاشیزى ئاکەپە – مەهەپە دەکەینە ئامانج

هێزی یەکگرتووى ئازادی (بۆگ - BOG) رایگەیاند "ئامادەکاری دەکەین، کە لە رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیییەوە شەڕی شۆڕشگێڕیمان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە گەورە شارە پیشەسازییەکاندا، لە گەڕەکى شارەکاندا، لە وشکانیدا بەڕێوەببەین".

راگەیاندراوەکەى هێزی یەکگرتووى ئازادی (بۆگ - BOG) لەلایەن ئومێد بایراکتار ئۆغڵو فەرماندەى هێزەکانى بۆگەوە خوێندرایەوە و ٥هەمین ساڵی دامەزراندنى بۆگی پیرۆز کرد و رایگەیاند "تێکۆشانەکەمان لە گەزییەوە تاوەکو کۆبانێ و عەفرین لە دژی تانک، تۆپ و فڕۆکەکانى کۆماری تورکیای فاشیست بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت".

 

"ئامادەکاری بۆ شەڕ لە دژی فاشیزمی – مەهەپە دەکەین"

لە راگەیاندراوەکەى بۆگ دا ئەوەش هاتووە "فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکەینە ئامانج. ئامادەکاری دەکەین، کە لە رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیییەوە شەڕی شۆڕشگێڕیمان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە گەورە شارە پیشەسازییەکاندا، لە گەڕەک و شەقامی شارەکاندا و لە وشکانیدا بەڕێوەببەین".

ر.م