هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق چووتە چیاکانی سنووری زاخۆ

لیوای یەکی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، چووتە چیاکانی سنووری شارەدێی باتیفا و دەرکارێ لە سنووری زاخۆ، بەڕێوبەری شارەدێی باتیفا-ش دەڵێت، کە ڕاستە ئەو هێزە سەر بە حکومەتی عێراقە، بەڵام هەموویان کوردن.

ئەمڕۆ هێزێکی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، چونەتە سەر چیای شابنی و چیی دێرێ لە سنووری شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ و ئاڵای عێراقیان هەڵکردووە.

دلشێر عەبدولستار، بەرێوەبەری شارەدێی باتیفا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لیوای یەکی پاسەوانەکانی سنوور کە هەموویان کوردن و بنکەی سەرەکی لە باتیفایە، بەهۆی ئەم بارودۆخە جموجۆڵیان پێکراوە، چوونەتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی کشابوونەوە، ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان گەریلا و سوپای تورکیا گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.

ز.ش