هێزە ئەمنییەکانى تورکیا ١٣ مامۆستاى زانکۆ و کەسی ئەکادیمییان دەستگیرکرد

پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و لەو هەڵکوتانەدا پرۆفیسۆر بەتول تانبای، پرۆفیسۆر تورگوت تارهانلی و ١١ کەسی تری ئەکادیمییان دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و چەندین مامۆستای زانکۆ و کەسی ئەکادیمییان دەستگیرکرد.

ئەوەندەی روون بووەتەوە ناوى دەستگیرکراوەکان بریتین لە: پرۆفیسۆر بەتول تانبای مامۆستایى زانکۆی بۆغازچی، پرۆفیسۆر تورگوت تارنهالی مامۆستای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بلگی، لە زانکۆی ئەنادۆڵ کولتور دا، کە عوسمان کاڤالا سەرۆکایەتیى دەکات، مەلتەم چەلککان، یەگیت ئەکمەکچی، چیدەم ماتەر، ئاسەنا گیونال و هاکان ئاڵتنەل.

ر.م