هەدەپە بۆ ٦ ناوچەى ئیستەنبول پاڵێوراوی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانى دانا

هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیى شارەوانیى گەورە شاری  ئیستەنبول پاڵێوراوی دانەنا، بەڵام بۆ ٦ ناوچەى ئیستەنبول پاڵێوراوی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی دانا.

هەدەپە رایگەیاند، بۆ شارەوانیى باگجلار، کاگتهانە، ئارناڤۆت کۆیى، ئەسەنلەر، باکرکۆیى ئیستەنبول پاڵێوراوی بۆ هەڵبژاردنى شارەوانی داناوە.

جگە لەو ناوچانە، لەو ناوچانەى تردا کە دەنگدەری کوردی زۆریان تیادایە هەدەپە پاڵێوراو دادەنێت.

یەکێک لەو ناوچانەى ئیستەنبول کە هەدەپە تیایدا بەهێزە ناوچەی باگجلارە. بەپێى زانیارییەکان هەدەپە هودا کایا پەرلەمانتاری ئیستەنبول دەکاتە پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانى شارەوانیى باگجلار.

هەدەپە لە تەکیرداغ، ئەدیرنە، بورسا، کۆجالی و بالکیسەر پاڵێوراوی دەبێت. هەدەپە لە زۆربەى ئەو ناوچانەدا کە بەهێزە پاڵێوراو دادەنێت.

ر.م