هەدەپە بۆ کۆنگرە و کۆنفەڕانس ئامادەیە

هەدەپە کە کۆبوونەوە هەرێمیەکانی کۆتایی پێهێنا، ٤مین کۆنگرەی ئاسایی خۆی و ٣ مین کۆنفڕانسی گەورەی خۆی ئەنجامدەدات.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ دا چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدەدات. بەر لە کۆنگرەکە، هەدەپە کۆبوونەوەی هەرێمی و کۆنفڕانسی گەنجانی ئەنجامدا.

هەدەپە کە لە هەرێمەکانی دەریای ڕەش، ئەگە، چوکورئۆڤا، ئاناتۆڵی ناوەڕاست، سەرهاد و مەرمەڕە کۆبوونەوەی ژنان و تێکەڵی ئەنجامدا، لە ٢٤ و ٢٥ی کانونی دووەمدا بە دروشمی (هەدەپەی بەهێزتر، تێکۆشانێکی بەهێزتر' و 'ئێمە هیواین، ئێمە سەرکەوتووین'. لە هۆتێل هیلتۆن لە ئەنقەرە ٣مین کۆنفڕانسی گەورەی خۆی ئەنجامدەدات. هەروەها کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپە بە دروشمی 'ئێمە تەئکید لەسەر ئازادی دەکەینەوە، بڕیارمان تێکۆشانە'، لە ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەمدا لە هۆتێل هیلتۆنی ئەنقەرە ئەنجامدەدرێت.

نەخشەی سەردەمی نوێ تاوتوێکرا

هەدەپە لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە دەریای ڕەش و سەرهاد، لە ٢٢ی کانونی یەکەم لە ئەگە، لە ٢٨ی کانونی یەکەم لە مەڕمەڕە، لە ٢٩ی کانونی یەکەم لە چوکورئۆڤا و ئاناتۆڵی ناوەڕاست کۆبوونەوەی هەرێمی ئەنجامدا. ئەندامانی هەدەپە لە شارەکانی سامسون، سینوپ، ڕیزە، ئۆردو، چۆروم، گرەسون، ئاماسیا، تڕابزۆن، زۆنگولداغ، وان، جۆلەمێرگ، ئاگری، ئیدر، مووش، بەدلیس، قەڕس، ئیزمیر، ئانتالیا، مانیسا، موغلا، دەنیزلی، ئەستەنبوڵ، بوڕسا، کۆجائەلی، ساکاریا، بۆلو، بالیکەسیر، چاناککالە، ئەدرنە، تالۆڤا، ئەدەنە، مێرسین، هاتای، عوسمانیە، ئەنقەرە، کۆنیا، قەیسەری، کرشەهیر و ئەسکیشەهیر بەشداریان لە کۆبوونەوە و کۆنفڕانسەکانی هەدەپە لە ٧ هەرێم کرد. لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی سیاسی و ڕێکخستنی و نەخشەی سەردەمی نوێ تاوتوێکران.

کۆبوونەوەی ژنان بە بەشداری ٥٠٠ کەس

هەروەها لە ٢١ی کانونی دووەمدا لە دەریای ڕەش لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا لە ئەگە و سەرهەد، لە ٢٢ی کانونی یەکەم لە مەڕمەڕە، لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لە چوکورئۆڤا و ئاناتۆڵی ناوەڕاست، کۆبوونەوەی هەرێمی ژنان ئەنجامدران. بە گشتی ٥٠٠ ژن بەشداریان لە کۆبوونەوەکاندا کرد و بۆ ٣مین کۆنفرانسی ژنان ئەندام هەڵبژێردران.

گەنجان: فاشیزم تێکدەشکێنین

٢مین کۆنفڕانسی گەنجانی هەدەپە بە دروشمی 'ڕاپەرینمان کرد، بەرخۆدان دەکەین، فاشیزم تێکدەشکێنین' لە ١٢ی کانونی دووەمدا لە ناوەندی گشتی هەدەپە لە ئەنقەرە ئەنجامدرا. ١٧٠ ئەندام لە هەرێمە جیاوازەکان بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. ئەنجومەنی نوێی گەنجان لە ٤٥ کەس پێکهێنرا.

ف.ق