هەدەپە بە پەیامێک پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی کرد

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە - HDP) بە پەیامێکی نووسراو پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی کرد، و ئەوەی خستەڕوو "لەسایەی بەرخودانەوە دوای ساڵانێکی زۆر بەهیوای ئەو جەژنانەی کە لە خەیاڵماندایە، پێشوازی جەژن دەکەین".

پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی، هاوسەرۆکانی هەدەپە، بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

"بە واتای ئەو راستییە مژدەی پیرۆزبایی دەدەین"

پەیامەکەی هەدپە بەم شێوەیەیە:

"ئێمەی رۆڵەی ئەم خاکە بە هەموو جیاوازیی و دەوڵەمەندییەکانی خۆیەوە کە جەژنی رەمەزانیش بۆ ئێمە وەکو میرات ماوەتەوە، بە واتای راستییەکان مژدەی پیرۆزبایی جەژن دەدەین. جەژنی رەمەزان، جەژنی دژایەتی کردنی ناحەقی و نەهێشتنی زوڵمە؛ جەژنی گەردن ئازایی، ئاشتبوونەوە و دۆستایەتییە.

دەتوانین بە واتای ئەو راستییە پیرۆزبایی جەژن بکەین، دەتوانین ئاشتی دروست بکەین، ژیانی هاوبەش لەسەر بناغەی پێکەوەبوون و ساز بکەین. وەکچۆن بەهیوا رەنج تێکۆشانمان خوڵقاندووە، دەتوانین داهاتوویەکی ئاشتی و دیموکراتیک و ئازادیش دروست بکەین".

"بە هیواوە پێشوازی دەکەین"

"وێڕای شەڕ و سیاسەتی مردن کە دەسەپێندرێت، هیواخوازین کە هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە دەژین، وێڕای جیاوازی و رەنگەکانیان، بە شێوەیەکی ئازاد پیرۆزبایی جەژن بکەن. ئەوە لە ئێمە زۆردوور نییە. بۆیە هەدەپە هەیە، بۆیە بەرخودێر هەن بۆ ئەوە بەرخودان دەکەن.

لەیلاکان نیشانیان داین کە دەتوانین سەرکەوین. لە سایەی بەرخودانیان، دوای ساڵانی درێژ، جاری یەکەمە، پیرۆزبایی جەژن بە هیوای واتا راستەقینەکەی پێشوازی دەکەین.

هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە بناغەی ئاشتییەکی پایەداری نێوان گەلان و ئارامی لەگەڵ خۆی بێنێت. بەو هەستانەوە جەژنی رەمەزان لە تەواو جیهانی ئیلامی پیرۆز دەکەین".

ک-ش