هەدەپە لە بەندی هەڵبژاردندا لەپێش ئاکەپەوەیە

ماوەیەکی کەم ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ.ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە هێندە گرنگە کە دەتوانێت ڕێگە بکاتەوە لەبەردەم سەردەمی سێیەم کۆماردا.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کاتێک کە مێژووی مۆدێرنێتەی تورکیا هەڵدەسەنگێت، تەواوی جیاوازیەکان دەستنیشان دەکات. زیهنیەتی ئەم دەوڵەتە زۆردارە نەوەدساڵیە کە لە مێژوویی شکستی دەسەڵاتداریەتیدا پێکهاتووە، جگە لە گۆڕینی شێوە-جەوهەریی شتێکی دیکەی نەکردووە. دەسەڵاتداریی دەستی خۆی گۆڕی، بەڵام ئەوانەی کە زیانیان پێگەشتووە هەرگیز نەگۆڕان. بە تایبەتی کورد و گەلانی تریش بە گشتیی، زەحمەتکێشان و ڕەنجدەران، گەنجان و خێزانەکانیان هەمیشە زیانیان بەرکەوتووە.

کۆماری تورکیا کە هەتا سەردەمی ١٩٨٠ بە کاریگەری فاشیزمی سپی تورک بەڕێوە دەچوو، پاش ساڵی ١٩٨٠ بە ئاراستەیەکی تردا گۆڕا. ئیدی هێڵی قەیسەری قۆنیا بە کاریگەربوو کە ئێمە پێی دەڵێین 'فاشیزمی سەوزی تورک'. ئۆجالان بەم سەردەمە نوێیە دەڵێت سەردەمی دووەمی کۆماریی. کۆمار لە قۆناغێکی نوێدایە.

بۆچی ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنی پێشوو گرنگترە؟

بۆئەوەی سەرنج ڕابکێشینە سەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتوو، ئێمە ئەم چەند خاڵە بەبیردەخەینەوە.

ماوەیەکی کەم ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران. ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە هێندە گرنگە کە دەتوانێت ڕێگە بکاتەوە لەبەردەم سەردەمی سێیەم کۆماردا. لە ئاستی نائاساییدا، ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن و خاوەنی هێز و توانای گۆڕانکارین. لەبەرئەوە دەنگدان لەسەر 'یان دیموکراسی یان بەربەریەت' دەکرێت. ڕاستیەک کە ئێمە لە هەر لایەکەوە دەیبینین ئەمەیە.

 

فاکتۆری پیرسووس

دەتوانین بڵێین کە دەربازبوونی ئەم قۆناغە کۆتاییهاتنە، کە هەموو شتێک بە قورسی و زەحمەت بۆ ئەردۆغان دەسەلمێنرێت. لە پشتی دەرگاکانەوە بڕیاری هێرش دەدەن بۆسەرهەدەپە، هێرشەکانی ئەم دواییەش دەرخەری ئەو ڕاستیەن. ئەمەش لەلایەکەوە، مەبەستی بنەڕەتیی پیرسووسە. وەزیری ناوخۆی تورکیا سۆیلۆ و پاشانیش ئەردۆغان لەسەر پیرسووس لێدوانی نادروست و دوورلە عەقڵیان دا و دەدەن.

لەبەرئەوەیە کە پیرسووس ئەوەندە گرنگە.

ئاکەپە لە هەر کاتێکی نائاساییدا، بۆئەوەی خۆی بە 'خاوەن ماف' نیشان بدات، ڕێگە لەبەردەم ڕووداوێکی 'سیمبولیی'دا دەکاتەوە. ئەم ڕووداوانەش هەندێک جار تەرمی سەربازانە، هەندێک جاری تر لێدوانێکی ڕقاوی و نەفرەتکردنە لە وڵاتێک یان لە پارتێکی سیاسیی، هەندێک جاریش دڕندەییەکە کە ئاکەپە بتوانێت خۆی تێیدا مەغدوور نیشان بدات. بۆ نموونە مردنی دوو پۆلیس لە سەرێکانی کە ئاشکرابوو پلانگێڕییەکە، ئەمڕۆ هەرگیز نازانرێت و باسی لێوە ناکرێت. زۆر کاری کردارەکی ئاکەپە لەم بوارەدا هەن.

لەبەرئەوە شتێک کە گرنگە ئەمەیە: دەبێت ئەمجارە ڕێگە نەدرێت کە ئاکەپە ئەم دۆخە بەکاربهێنێت. ئەگەرنەتوانێت ئەمە بکات، هەتا ٢٤ی حوزەیران ناتوانێت زۆر شتی تر ئەنجام بدات. بەوەش گورزێکی قورسی دەرونی بەردەکەوێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هێزەکان لەدەوری بەرەی دیموکراسی کۆببنەوە، لەم پرسەدا هاوفکربن و بە لێدوانە هاوبەشەکانیان پشتیوانی یەکتر بکەن.

بەربەستی بەردەم ئاکەپە لە سەدا ٥٠ نیە، بەڵکو هەدەپە بەربەستی بەردەم ئاکەپەیە

لەسەر چەند بارودۆخێکی تری گرنگ، دەتوانرێت چەند وتەیەکی دیکە بوترێن.

 بەربەستی بەردەم ئاکەپە لە سەدا ٥٠ نیە، بەڵکو هەدەپە بۆ خۆی بووەتە بەربەستی بەردەم ئاکەپە. ئەگەر لە هەدەپە ڕزگاری ببێت، ئیدی چی بوێت دەتوانێت ئەنجامی بدات. ئەگەر هەدەپەش لە ژێر بەربەستی سەدا ١٠دا بمێنێتەوە، ئەوا ئاکەپە هەر شتێک کە دەیەوێت دەتوانێت بە دەستی بخات. ئەوەی کە ئەمەی بە ڕوونی و ئاشکرایی وت، سەرۆکی 'بەبەپە' و دەستیجی بوو کە یەکێک بوو لە زمانی چەپەڵی ئەردۆغان.

لەلایەکی ترەوە، لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندا بۆشاییەکی چۆن ڕووبدات، ئەوا ئاکەپە دادەگرێت. ئاکەپە بۆ سووکردن یان بەکارهێنانی تووڕەیی هاوڕێکانی خۆی، پارتێکی تێگەشتووە. یەک لە گەورەترین هەڕەشەکانی سەر خۆی ئەمەیە. ئەگەر مرۆڤ سەرنجی خۆی بخاتە سەر، دەبینێت کە تەواوی ئەمانە لەسەر دروستکردنی دژەبەرایەتیی بەڕێوەدەبەن. هیچ جارێک وتەیەکی باش لە دەمی ئەردۆغان نەهاتۆتە دەرەوە. هەمیشە خۆی سووردەکاتەوە و مرۆڤەکان دەکاتە دژی یەکتر. چونکە هۆکاری هەبوون و مانەوەی ئەو لەسەر ئەو بنەمایەیە. هەدەپەش لەناو چەپگەریدا ناونیشانی یەکێتیی هەیە. تاکە شانسێکی زۆر کە هەیە ئەوەیە کە دەستکەوتەکانی تەڤگەری ئازادی کورد و بەرەی سۆسیالیستی تورکیا بەیەک بگەن. دەبێت ئەمە بە باشی بەکاربهێنرێت. گرنگە کە ئەمە هەمیشە دەستنیشان بکرێت.

کارو خەبات بەردەوامە، بەڵام بۆ ڕزگاری ئێمە بەسین یان نا، ئەمە پرسی گفتوگۆیە. ئەو کاروخەباتەی ئەمڕۆ دەکرێت دەبێت وەڵام بە پێویستیەکانی سەردەم بداتەوە. بۆ ئەوەش ئەمە هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە کە کاریگەری لە پاشەڕۆژ و ژیانی ئێمە هەموومان دەکات. لەبەرئەوە کارێک بۆ ڕیزی ئێوە بۆ ئێمە بەس نیە. بۆ نموونە: بێگومان ئێمە دەچینە سەردانی گەڕەک، ماڵان، شوێنەکان، بنەماڵەکان و ئەو ڕێکخراوانەی کە دەنگ بە ئێمە دەدەن، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە هەمیشە بچینە سەردانی ئەو ماڵ، شوێن، بنەماڵە و هەرێمانەی کە دەنگیان بە ئێمە نەداوە. دەبێت ئێمە دەنگدەرانی خۆمان لەم بوارەدا بەکۆمەڵ بەکاربهێنین و دەست بە کاروخەباتی هەرەوەزیانە بکەین.

ئاکەپە پارتێکە کە دەنگدەرانی خۆی دەشارێتەوە. زۆر دەترسن لەوەی کە دەنگدەرانیان بۆچوونی خۆیان بگۆڕن و پەشیمان ببنەوە لە دەنگدان بەوان. لەبەرئەوە لەو هەرێمانەی کە خێزانیان تێدایە، بەڵێنێکی زۆری ئابووری دەدەن. لەبەرئەوە دەبێت سەردانی تەواوی ئەو کەس و بنەماڵانە بکرێت.

پرسێکی تری گرنگ بۆ کوردان شارە گەورەکانە 'میترۆپۆلەکان'.

شاری گەورە و کورد

دوو پرۆفایلی دەنگدەران هەن کە دەتوانن قەدەری هەڵبژاردنەکان بگۆڕن.

ئەوەی یەکەم، پشتگیریی و کارکردن لەسەر ڕای گشتیی دیموکراسیی لە ڕۆژئاوای وڵات، بە تایبەتی لە دەستی جەهەپەدایە. دەبێت لە هەر بنەماڵەیەکی جەهەپەیی دەنگێک بۆ هەدەپە مسۆگەر بکرێت.

ئەوەی دووەمیش بە میلیۆنان دەنگدەری کوردن کە دانیشتووی شارە گەورەکانی تورکیان.

بە نموونە ئێمە سەرنج ڕابکێشینە سەر ئەستەنبوڵ. دەوترێت کە نزیکەی ٤ ملیۆن کورد لەو شارە دەژین. داخۆ بۆچی ئەو دەنگانەی بۆ هەدەپە دەدرێن ئەوەندە کەمن؟ زۆربەی کوردانی ئەو شارە کرێکارن. ئەو دەوروبەرەش بەهۆکاری جیاواز هەمیشە لەژێرفشاروگەمارۆی ئاکەپەدایە. سەلمێنراوە کە تا ئاڵۆزیی کۆمەڵایەتیی زیاتر بێت، دەنگەکانی هەدەپە ئەوەندە کەم دەکەن. بەڵام لەکاتی خۆش و ئاشتیدا ئەو ڕێژەیە دەگۆڕێت. هەدەپە لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی ساڵی ٢٠١١ لە ئەستەنبوڵ ٣٥١ هەزار و ٥١٥ دەنگی بەدەست هێنابوو. لە هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ دا ئەو ڕێژەیە ٧٢٠ هەزار دەنگ زیادیکرد و بەوەش ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە گەشتە ملیۆنێک و ٦٩ هەزار و ٤٦٠ دەنگ. ئەمەش پەیوەندی بە هێزی کوردانەوە هەیە لە شارە گەورەکان. ئاکەپەش ویستی ڕاستەخۆ پێش لەو ڕاستییە بگرێت. ئەردۆغان بانگەشەی کرد کە کە ئەو دەنگانە لە تورکە سپیەکانەوە هاتووە و دەستی بەو پڕوپاگەندانە کرد. هەڵبەتە ڕاستی بەو شێوەیە نەبوو. دەنگ لە کوردانی خیزان و خەباتکارانەوە هاتبوو. کاتێک لە مرۆڤ لە ڕێژەی دەنگەکانی باغجیلەر، ئەسەنلەر، سوڵتان غازی، عومرانیە، قاغیتخانە، سوڵتان بەیلیە دەنواڕێت، مرۆڤ ئەو ڕاستییە دەبینێت.

دەبێت هەدەپە ستراتیژی خۆی لە شارە گەورەکان لەسەر بەڵێن و زانیاری ورد دروست بکات. چاوەڕوانی لەو دەڤەرە بەم شێوەیە.

کۆمەڵە هەرێمیەکان و گرنگیی ئەوان

خالێکی تری گرنگ بۆ شارە گەورەکان، کۆمەڵە هەرێمیەکانە. بە تایبەتی لە ئەستەنبوڵ و بە گشتییش لە شارەکانی تری وەکو بورسا و ئەنقەرە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵە هەرێمیەکانیان لێیە. بە تایبەتی ئاکەپە، و هەموو پارتەکانی تر بە گشتیی، سیستمی دەرفەتی ماددی بەکاردەهێنن و بە ڕێگای کۆمەڵە هەرێمیەکانەوە هەوڵ دەدەن کاریگەریی خۆیان لەسەر مرۆڤەکان دابنێن و دەنگەکانیان بکڕن. ئاشکرایە کە ئەمەش ئەنجامی جددی نادات بەدەستەوە. لە هەر شارێکی گەورە با بڵێین کۆمەڵەی هەر شار، ناوچە و گوندێک دروست بوون. ئەم کۆمەڵە هەرێمیانە خیتابی بەشێکی بەرفراوانی کۆمەڵگا دەکەن. لەبەرئەوە کۆمەڵە هەرێمیەکان گرنگن. دەبێت پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکرێت.

ک-ش