هەدەپە: دەبێت هەموو گیراوان ئازاد بکرێن

ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە زۆربەی شارەکاندا ڕژاونەتە سەرشەقامەکان وبەرخۆدانییەکی لەیلاگوڤەن-یان پیرۆزکرد. لەچالاکییەکەندا دەستنیشان کرا، دەبێت بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێت ونوێنەرانی گەل ئازاد بکرێن.

ڕێکخستنەکانی هەدەپی شارەکان، بە ئامانجی پشتگیری کردنی مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی پێکردووە و بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادکردنی داوە بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

چالاکییەکانی هەدەپە لە ئامەد، ئەنکارا، وان، ئەدەنە، مێرسین، هاتای، مووش، جولەمێرگ، ئیزمیز، بدلیس و چەندین شاروناوچەی دیکە بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی پەرلمان و ڕێکخراوەکانی رێکخراوەمەدەنییەکان وسەندیکا کرێکارییەکان بەشداریان کرد.

لەچالاکییەکەدا بەیاننامەی فەرمی ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە خوێندرایەوە. لە بەیاننامەکەدا وتراوە، دەستگیرکردنی  پارلمانتاران هەدەپە وهاوشارەدارەکان بڕیارێکی سیاسییە وهیچ پیوەندییەکی بە دادگەوە نییە.

هەدەپە داوای کرد کە بەزووترین کات بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێت و نوێنەرانی گەل ئازادبکرێن.

ک٠ش