هەدەپە: ئێران دەبێت کۆتایی بەتاوانە دژەمرۆییەکانی بهێنێت

مەجلیسی ژانانی هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد-ی شەرمەزراکرد. لە بەیاننامەکەداهاتووە،" تاوانی هەرە گەورە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.

مەجلیسی ژنانی هەدەپە دەربارەی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهی، لوقمان وزانیار مورادی کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەسێدارەدانی ئەو سی چالاکە کوردەی شەرمەزارکرد.

لە بەیاننامەکدا هاتووە، " دەسەڵاتی ئێران بۆ ئەوەی کە ڕژیمە دواکەوتووەکەی خۆی لەسەر پێ ڕابگرێ و نەیارەکانی بێدەنگ بکات پەنا بۆپەتی سێدارە دەبات. بە ئەنجامدانی سزادی سێدارە ڕژیمی ئێران گەراوەتەوە بۆ سەردەمی دڕندەیەتی. بەڵام دەبێت باش بزابرێت کە ئەو ڕێبازە دڕندانەی کە ڕژیمی ئێران گرتوویەتە بەر، هیچکات ڕق و تووڕەیی گەلی کورد و گەلانی بن دەست کەم ناکاتەوە.

لەم کاتەدا تاوانە دژە مرۆڤانەکان لەدژی ژنان ئەنجام دەدرێت. ژنان زۆرتر لەهەمبەرئەو تاوانانەداهەڵوێست دەگرن.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، لەجاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ-ی نەتەوە یەکگرتووەکان وجارنامەی مافی مرۆڤی یەکیەتی ئەورووپا هاتووە کە لەسێدارەدان وەک سزا ناتوانرێت بەڕێوە بچێت و وەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ چاوی لێدەکرێت.

دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی تاوانی لەسێدارەدان کە ڕژیمی ئێران لەدژی نەیارانی خۆی بەکاری دێنێت هەڵوێست بگرێت و ڕژیمی ئێران ناچاربکات واز لە جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان بهێنێت."
ک-ش