وتەبێژی لێژنەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ و پەرلەمانتاری ئێلخی هەدەپە، عایشە ئاجار باشاران لەبارەی هێرشی پۆلیس بۆ سەردایکانی بەندرکراوان ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دایکی بەندکراوەکان ویستیان لەبەردەم گرتووخانەی باقرکۆی ئەستەنبۆڵ، سیرکەج و کوگولو پارکی ئەنقەرە لێدوان بدەن، کە "پۆلیس هێرشی سەر لێدوانی دایکانی کردووە، ئەندامەکانی ئەنجومەنی ژنان، هاوڕێ پارێزەرمان ئارەزوو کایائۆغڵووش تێدایە، ٤٥ کەس زەبریان لێدراوە و دەستگیرکراون.
ئەو توندوتیژییەی پۆلیس لە دژی دایکان، دوورنییە لە هەڵوێستی دەسەڵاتی سیاسی، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشانەی سەردایکان دەکەینەوە".
ک-ش